Accessibility links

سەلاحەدین دمیرتاش و فیگان یوکسەلداخ لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێکی تری هەدەپە دەستگیر دەکرێن


هێزەکانی ئاسایشی تورکیا بەرەبەیان ڕۆژی هەینی دایان بەسەر ماڵەکانی هەردوو هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ناسراو بە HDP و سەلاحەدین دمیرتاش و فیگان یوکسەلداخیان دەستگیر کرد.

لە پەیامێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا دمیرتاش ڕایگەیاندووە کە پۆلیس لە بەردەرگای ماڵەکەیدان لە شاری دیاربەکر.

پۆلیس لە ئانکەرەش ئۆپەراسیۆنێکی هاوشێوەی ئەنجامدا و خاتو یوکسەلداخی لەماڵەکەی خۆیادا دەستگیر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتان ٩ ئەندام پەرلەمانی تری هەدەپە دەستگیر کراون لە ناویاندا سووڕەیا ئوندەر، محەممەد عەلی ئەسڵان، زیا پیر، فەرهاد ئونجو، لەیلا بیرلک، سەلما ئیرماک و نوورسەل ئادۆغان و گوولسەر یلدریم.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕادەگەیەنێت فەرمانی دەستگیر کردنی 13 ئەندام پەرلەمانی هەدەپە دراوە بەڵام هەتا ئێستا 11 یان دەستگیر کراون. بەڵام پێشتر پارێزەرەکان ڕایانگەیاندبوو کە 15 ئەندام پەرلەمان دەستگیر کراون.

HDP لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی " HDP داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکات کە دژی ئەو کودەتایەی ڕژێمەکەی ئەردۆغان بوەستنەوە".

XS
SM
MD
LG