Accessibility links

کلنتن: ترامپ هەمیشە خۆی لە هەمو کەسێک پێ گرنگ ترە


کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی هیلاری کلنتن هۆشداری دەدات بە دەنگەدەرانی ئەمەریکا کە دۆناڵد ترامپی کاندیدی کۆمارییەکان " هەمیشە خۆی دەخاتە پێشەوە و گوێ نادات کێ زیانی پێ دەکەوێت."

ڕۆژی پێنجشەممە کلنتن لە گرینڤێلی کارۆلینای باشور بوو کە یەکێکە لە چەند ولایەتی گرنگ بۆ هەڵبژاردنەکان. لەوێ کلنتن گوتی ترامپ ناتوانێت خۆی بگرێت کاتێک بێڕێزی بە ژنان و کەمایەتییەکان دەکات گوتیشی کە ترامپ کەسێکی زۆر مەترسیدارە.

کلنتن بە ئامادەبوانی ڕاگەیاند " خەڵکی لە سەرانسەری ئەمەریکا بۆچوونە تاریکەکانی ترامپ ڕەت دەکەنەوە."

هاوکات پشتیوانی سەرەکی کلنتن سەرۆک ئۆباما لە ولایەتی فلۆریدا کە ئەوێش زۆر گرنگە بۆ هەڵبژاردنەکان هەوڵی بەدەستهێانی دەنگ دەدات بۆ کلنتن.

لە میانەی کۆبۆنەوەیەکی جەماوەریدا لە جاکسنڤێڵ، سەرۆک ئۆباما ڕایگەیاند دەنگدانەکە نزیک بۆتەوەو نابێت ئەنجامەکەی بەهێند وەرنەگیرێت. ئۆباما گوتی " ئەم دەرفەتە زێڕینەتان هەیە کە مێژوو تۆمار بکەن لە دەستی خۆتانی مەدەن."

ترامپیش لە جاکسنڤێل بوو ئەویش ڕایگەیاند ئەگەر کلنتن بیباتەوە ئەوا لەبەر کار لادەدرێت لەبەر دۆسێی ئیمەیلەکانی و گومانەکان لەسەر بونیادی خێرخوازی کلنتن لەو کاتەی کە وەزیری دەرەوە بوو.

XS
SM
MD
LG