Accessibility links

سۆران عەلیخان: سەردانەکان لە روانگەی بەرژەوەندی حیزبیەوە ئەنجام دەدرێن نەک لە بەرژەوەندی گشتی خەڵکی کوردستان

  • Jani Diylan

زۆر جار ئەو سەردانانەی کە لە لایەن هێزەکانی هەرێمی کوردستانەوە بە تاێبەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان بۆ ئێران و تورکیا دەکرێن، دەخرێنە ژێر زەڕەبین و قەبە دەکرێنەوە. ئێمە دەزانین رەخنەگرتن مافی هەر تاکێکە بەڵام تا چەند هەڵس و کەوت و کاردانەوە لەگەڵ ئەو سەردانانەدا بە شێوەیەکی تەندرووست ئەنجام دەدرێن؟

مامۆستا سۆران عەلی خان نووسەر، رووناکبیر و جێگری پێشووێ مەڵبەندی 8 خانەقینی ێ. ن. ك لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان بەو پێیەی سنوورێکی دوور و درێژ و هاوبەشیان لەگەڵ ئێران و تورکیادا هەیە، پەیوەندیەکی زۆر باشیان لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا هەیە، وە ئەو جۆرە پەیوەندیانە ووردە ووردە گەشەیان کردووە بۆ پەیوەندی ئابوری و لە هەندێ بارێشدا رەنگە هاوکاری و پەیمانی سەربازیش درووست بۆبێ، جا ئەم جۆرە سەردانانە لە روانگەی بەرژەوەندی حیزبی خۆیانەوە زیاتر ئەنجام دەدرێن ، نەک لە روانگەی بەرژەوەندی گشتی خەڵکی کوردستانەوە".

مامۆستا سۆران هەر وەها دەڵێت" زۆر بەداخەوە لاوازی هۆشیاری سیاسی خەڵک وە شێوازی بەد پەروەردەکردنی ئەندامانی پارتەکان بە گیانێکی دەمارگیری و رقەبەرایەتی وایکردووە ئەندامی هەر پارتێک باش و بەدی پارتەکەی خۆێ بە باش ئەبینێ وە باش و بەدی پارتە بەرهەڵستەکەی بەرامبەر بە بەد ئەبینی، جا ئەوە رەنگدانەوەی لەسەر بارودۆخی ئەمرۆێ ژیاندا هەیە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان، لە جادە و بازار، لە میدیای کوردی، لە هەموو شوێنەکاندا رەنگی داوەتەوە، ئەوە پەروەردەیەکی ناشرینی حیزبایەتیە( پارتایەتی) ".

مامۆستا سۆران دەشڵێت" رەخنە گرتن شێوازی خۆێ هەیە، رەخنەی سازدەرانە هەموو کەسێک شانازی پێیەوە ئەکات، بەڵام رەخنەی کوێرانە و شەرە جنێۆ و هەموو شتێکی بەرانبەرەکەت بە خراپ بخوێنێتەوە، ئەوە رەخنە نییە، ئەوە شەرە جنێۆە، وە لە هەمان کاتدا پێیا هەڵدان و دەهۆڵ لێدان بۆ حیزبەکەی خۆت بە باش و خراپ، ئەوەش هەر شتێکی خراپە و جۆرێکە لە دوگمابوونی مێشک وە ئەوانە کێشەکانی کورد چارەسەر ناکا بە پێچەوانەوە کێشەکانمان زیاتر ئەکا وە درزەکانی نێوان حیزبەکان فراوانتر ئەکا".

XS
SM
MD
LG