Accessibility links

کاردانەوەی ئەمەریکا بەرامبەر بە لێدوانەکانی بەشار ئەسەد


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا: ئەسەد ناتوانێت لە داهاتوویەکی درێژخایەن دا نەخشی هەبێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە وتەکانی ئەم دواییانەی بەشار ئەسەد سەبارەت بە مانەوەی لە سەر دەسەڵات تا ٢٠٢١ی زاینی گوتی هەڵوێستی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە لاچوونی ئەسەد گۆڕانی بە سەردا نەهاتووە.

جان کربی لە کۆنفڕانسی رۆژانەی ڕۆژنامەوانی سێ شەمە گوتی وتەکانی ئەم دواییانەی بەشار ئەسەدی بیستووە. ئەسەد ناتوانێت لە داهاتوویەکی درێژخایەن دا نەخشی هەبێت.

ئاماژەی بەڕێز کربی بە وتەکانی ئەسەد لە ڕۆژی سێ شەمەدا بوو. سەرۆک کۆماری سوریا لە کۆڕی چەند پەیامنێری ڕۆژئاواییدا گوتی کە لانی کەم تا کۆتایی خۆلی سەرۆکایەتی لە سەر دەسەڵاتدا دەمێنێتەوە.

ئەو گوتی: "مادامێک کە هێزەکانی حکومەتی براوەی شەڕن، هیچ جۆرە گۆڕانی سیاسی بەدی نایەت و گوتی پێش بینی دەکات کە لانی کەم تا ساڵی ٢٠٢١ و کۆتایی سێهەمین خۆلی حەوت ساڵەی سەرۆکایەتی، لە سەردەسەڵات دەمێنێتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کاردانەوە بەرامبەر بە ئەو وتانە گوتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هەروا بە دوای چارەسەرییەک بۆ دەستپێکردنەوەی گفت و گۆکانی سیاسییە بۆ ئەوەی بواری گوزاتنەوەی دەسەڵات لە سوریادا تێپەڕ بێت.

بەشار ئەسەد لە لایەن ڕووسیا و ئێرانەوە پشتیوانی لێدەکرێت. لە دەمێکدا دژبەرانی ئەسەد لە ساڵی ٢٠١٠ ەوە خەباتیان لە دژی ناوبراو دەست پێکردووە بەڵام بە سەرهەڵدانی داعش، ڕووسیا و ئێران بۆ مانەوەی حکومەتی ئەسەد کۆمەگیان کردووە.

بە بەهێزبوونی حکومەتی ئەسەد، لە ئێستادا وتووێژەکانی ئاشتی ڕاوەستاون. ئەمەریکا و هاوپەیمانانی خوازیاری لە سەردەسەڵات لاچوونی ئەسەدن بەڵام ناوبراو مەبەستی نیە دەست لە دەسەڵات هەڵبگرێت.

XS
SM
MD
LG