Accessibility links

هێزەکانی پێشمەرگە دەڵێن ئامادەن بۆ هێرش کردنە سەر شارۆچکەی باشیک


هێزەکانی پێشمەرگە ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند ئامادەن بۆ هێرش کردنە سەر شارۆچکەی باشیک لە باکوری ڕۆژهەڵاتی موسڵ وەکو بەشێک لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شاری موسڵ لە دەستی چەکدارانی داعش.

سەربازە عێراقییەکان و پێشمەرگە دەیان گوندیان لە چەکدارانی داعش پاککردۆتەوە لە کاتێکدا بەرو موسڵ پێشڕەوی دەکەن.

مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەفتەی ڕابوردوو بە ئاشتن کارتەری وەزیری بەرگری ئەمەریکای ڕاگەیاند کە کوردەکان سەرکەوتوو بوون لە ئازاد کردنی باشیک لە دەستی چەکدارانی داعش.

بەڵام لە ڕۆژی یەکشەممەش شەڕ لەوێ هەر بەردەوام بوو لە کاتێکدا لایەنەکانی سەر بە داعش بەدەوام ناوچەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.

پیاوێک بە ناوی ئیبراهیم تەها کە لەوێ ڕایکردووە گوتویەتی ژیانی خۆی خستۆتە مەترسییەوە هەتا بتوانێت لە دەستی جیهادییەکان ڕابکات. گوتی " بڕیارم دابوو کە دەربچم، بەلامەوە گرنگ نەبوو ئەگەر بشم کوژن لە کاتی دەرچوون دا."

کاربەدەستێکی باڵای ئەمەریکاش ڕایگەیاند نزیکەی 50 هەزار هێزی زەمینی عێراقی بەشداری دەکەن لە ئۆپەراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ، لە ناویاندا 30 هەزار هێزی حکومەت، 10 هەزار پێشمەرگەی کورد، و 10 هەزار پۆلیس و خۆبەخشی خۆجێیی.

XS
SM
MD
LG