Accessibility links

ئەردۆغان: بەم زووانە یاسای لەسێدارەدان دەخەینە بەردەم پەلەمان


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت حکومەت بەم زووانە بەرنوسی بڕیارێک دەخاتە بەردەم پەرلەمان بۆ گەڕانەوەی یاسای لەسێدارە دان لە کاتێکدا هەوڵی لەسێدارەدانی ئەنجامدەرانی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی تورکیا دەدات.

لە میانەی لێدوانێکیدا ڕۆژی شەممە بۆ ئامادەبوان لە ئانکەرە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی هەر کە یاساکە پەسەند کرا ئەویش مۆری دەکات سەرەڕای ئەوەی کە ڕەنگە ناڕەزاییەکی زۆری لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە لێ بکەوێتەوە.

ئەردۆغان ئەم لێدوانەی لە پاش دروشمی ئامادە بوانەوە دا کە داوای گەڕانەوەی یاسای لەسێدارەدانیان دەکرد، کە تورکیا لە ساڵێ 2004 وەکو هەوڵێکی بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا ئەو یاسایەی لابرد.

ئەردۆغان گوتی " بەم زووانە حکومەتەکەمان یاساکە دەخاتە بەردەم پەرلەمان، ئەوەی کە خەڵکی دەیەوێت گرنگە نەک ڕۆژئاوا چۆن بیر دەکاتەوە."

حکومەتی تورکیا فەتحوڵا گولەنی کەسایەتی ئاینی و دانیشتوی ئەمەریکا بەو کودەتایە تاوانبار دەکات بەڵام گولەن نکوڵی لەوە دەکات.

XS
SM
MD
LG