Accessibility links

ئەیوب عەبدوڵا: ئەرکی سەرشانی پەرلەمانتارە بە ویژدانێکی زیندوو پێیداگری لەسەر بەرژەوەندیەکانی خەڵک و هاووڵاتیاندا بکات

  • Jani Diylan

Ayoub Abdulla

Ayoub Abdulla

زۆر جار لە هەندێ وڵاتانی ناوەراستدا ئەرکی ئەندام پەرلەمانەکان کەوتوەتە ژێر پرسیارەوە. لە هەرێمی کوردستان راستە ئەندام پەرلەمانەکان لەسەر لیستێکی تاێبەتدا لە پەرلەمانی هەرێمدا بەشداری دەکەن، بەڵام ئەم ئەندامانە دەنگی پارت و لایەنەکانیان بە دەستهێناوون یان گەل و هاووڵاتیان، ئایا لەسەر داواکاریە گشتیەکانی هاووڵاتیاندا پێیداگری دەکەن یان داوا کاریە تاێبەتیەکانی پارتەکان، ئایا ئەندام پەرلەمانەکان دەبێت لە هەموو شتێکی باش و بەددا ملکەچی پارتەکانیان بن یان راوەستان دژ بەو یاسا و بریارانەی کە لە دژی هاووڵاتیاندایە بگرە ئەگەر بە پێچەوانەی خواستی پارتەکانیش بێت.

ئەیوب عەبدوڵا ئیسماعیل ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ( گۆڕان) و سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و ناخۆ لە پەرلەمانی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە بنچینەدا لە هەر وڵاتێک هەڵبژاردن دەکرێ بە پێی ئەو یاساییەی کە بۆ هەڵبژاردن پەسەند کراوە، بە پێی ئەو یاسایە هەڵبژاردن دەکرێ، لە هەرێمی کوردستان لەسەر بنچینەی نیمچە کراوە بوو، واتە خەڵک لە یەک کاتدا دەنگی ئەدا بە پارتەکە و رەنگی پارتەکە، دووهەمین لە ناو لیستی پارتەکەشدا دەنگی ئەدا بە یەکێک لە پاڵێۆراوەکان، بەڵام لە پێشدا خەڵک تەنها دەنگی بە پارتەکان ئەدا و پارتەکان خۆیان بەرپرس بوون"

کاک ئەیوب هەر وەها دەڵێت" بێگومان ئەرکی پەرلەمانتار ئەوەیە پێیداگری لەسەر مافە بنەرەتی و گشتیەکانی خەڵک بکەن وە ئەو پرۆژە یاسایانەی کە لە ناو پەرلەماندیشدا پێشکەش

دەکرێن، چ لە لایەن فراکسیۆنەکەی خۆیەوە پێشکەش دەکرێن وە یاخود پارتەکەی خۆیەوە ئامادە دەکرێ وە چ لە لایەن پێیداویستیەکانی هاووڵاتیان پرۆژە یاسای لەسەر پێشکەش بکات، دەبێ پێیداگری لەسەر ئەوە بکات دەبێ ئەو پرۆژە یاساییە لە چوارچێوەی بەرژەوەندی گشتی و نیشتمانی و نەتەوەیەتی خۆێدا کاری بۆ بکات".

کاک ئەیوب دەشڵێت" ئەرکی سەرشانی پەرلەمانتارە بە ویژدانێکی زیندوو لە کوێ کە هەستی کرد کە پارتەکەی پێیداگری لەسەر کارێک دەکات کە لە بەرژەوەندی خەڵک و هاووڵاتیاندا نییە، لە بەرژەوەندی هەموو چین و توێژەکاندا نییە، پێویستی ئەندامی پەرلەمان هەڵویستی هەبێ وە داکۆکیەکی کوێرانە یان پێیداگریەکی نارەوا لەسەر ئەو داوای پارتەکەی خۆێ دەکات".

XS
SM
MD
LG