Accessibility links

لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ئیمەیلەکانی هەلەری کلنتن دەستپێدەکات


FBI ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند لێکۆڵینەوە لەسەر ئیمەیلی زیاتر دەکات وەکو بەشێک لە لێکۆڵێنەوەکان لەسەر بەکارهێنانی ئیمەیلی تایبەت لەلایەن هەلەری کلنتنەوە، ئەمەش بۆی هەیە زیان بە هەلەری کلنتنی کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا بگەیەنێت.

بەڕێوەبەری FBI جەیمس کۆمی لە نامەیەکدا بۆ یاسادانەرە باڵاکان ڕایگەیاند کە ئاژانسەکە بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت کە ئایە هیچ ئیمەیلێکی تێدایە کە زانیاری نهێنی تێدا بوبێت و گوتیشی نازانێت لێکۆڵینەوەکە چە‌نێکی پێدەچێت تا تەواو بێت.

ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدایە کە کلنتن و بەرهەڵستە کۆمارییەکەی دۆناڵد ترامپ دەچنە دووا قۆناغی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنەوە بەر لە هەڵبژاردنەکەی هەشتی مانگی 11 .

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا شەوی هەینی لە ئایەوا، کڵنتن داوای لە کۆمی کرد کە وردەکاری زیاتر لەسەر ئەوە بدات کە FBI بە دروستی لە چی دەگەڕێت لە ناو ئەو ئیمەیلانەی کە بەمدواییانە دۆزراونەتەوە.

کلنتن لە ڕاوەرگرتنە گشتیەکاندا لە پێش ترامپە پاش و هەوڵێکی زۆر دەدات متمانە لای دەنگەدەران بە دەستبهێنیت. بەڵام ڕەنگە ئەم لێکۆڵینەوانە جارێکی تر کار بکاتەوە سەر بریاری دەنگدەران لەسەر متمانە بوون بە کلنتن.

دەستبەجێ پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە نرخی پشکی ئەمەریکا دەستبەجێ دابەزی، بەڵام پاش کەمێک باش بۆوە.

FBI نزیکەی ساڵێک لێکۆڵێنەوەی کرد لەسەر ئەوەی کە ئیمەیلی تایبەتی، کە ڕێگەی پێ نەدرابوو بۆ کار بەکاریبهێنێت، بەکار هێنابوو ئەو کاتەی کە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بوو پاش ئەوەی کە نهێنی پارێزراوی حکومەت لە ئیمەیلەکانیدا دۆزرایەوە.

XS
SM
MD
LG