Accessibility links

سەرهەڵداوانی سوریا هێرشێکی فراوان دەکەنە سەر حەلەب  


سەرهەڵداوانی سوریا ڕۆژی هەینی هێرشێکی فراوانیان کردۆتە سەر حەلەب لە کاتێکدا وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا، سوریا و ئێران بەڵێن دەدەن شەڕی دژ بە تیرۆرسم لەو وڵاتە زیاد بکەن.

ئەو هاوپەیمانانەی مەیدانی شەڕ لە مۆسکۆ کۆبونەوە لە کاتێکدا حکومەتی سوریا هەوڵ دەدات دەسەڵاتی خۆی زیاد کات بەسەر شاری حەلەبی باکوری وڵات کە دابەش بووە و ناوچەکانی دەوروبەری دیمەشق.

شەڕەکەی حەلەب لە پاش نیوەڕۆ ئارامییەکی تێدا بەدی کرا پاش ئەوەی سەرهەڵداوەکانیش هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای شارەکە کە لە دەستی حکومەتدایە.

تەلەفیزیۆنی سەربە دەوڵەتی سوریا دەڵێت بەهۆی هێڕشەکانی سەرهەڵداوان بەلایەنی کەم 15 کەسی ڤیل گیانیان لەدەستداوە. ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیاش دەڵێت 15 کەس کوژراون و زیاتر لە 100 کەسیش بریندار بوون.

XS
SM
MD
LG