Accessibility links

تورکیا دەڵێت بەڵگەی نوێی لەسەر فەتحوڵا گولەن داوە بە ئەمەریکا


وەزیری دادی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند تورکیا بەڵگەی زیاتری خستۆتە بەردەم وەزارەتی دادی ئەمەریکا کە پشتیوانی لە داواکارییەکەی تورکیا بۆ گێڕانەوەی کەسایەتی ئاینی بنکە لە ئەمەریکا فەتحوڵلا گولەن دەکات، کە ئەنکەرە دەڵێت دەستی هەبووە لە کودەتا سەرنەکەوتووەکەی 15 ی مانگی 7 ی تورکیا.

وەزیری دادی تورکیا بەکر بۆزداغ ڕایگەیاند لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ داوەری گشتی لۆریتا لینچ لە واشنتۆن ڕۆژی چوارشەممە بەڵگەکانی خستە بەردەم کاربەدەستانی ئەمەریکا.

بۆزگاغ کۆبونەوەکەی لەگەڵ لینچ بە کۆبونەوەیەکی بەبەرهەم وەسف کرد و گوتی هاوکار بوو بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر لە نێوان هەردوو لا. بەڵام بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە لینچ نە پشتیوانی داواکارییەکەی تورکیای کردووە بۆ گێڕانەویە گولەن و نە دژیشی ڕاوەستاوە.

ئەو کەسایەتییە ئاینییە تورکەی کە لە ساڵی 1999 وە لە ولایەتی پێنسلڤانیا دەژێت، نکۆڵی لەوە دەکات دەستی هەبوبێت لەو کودەتایەدا.

XS
SM
MD
LG