Accessibility links

خەڵاتی سەخارۆڤ دەدرێت بە دوو خانمی ئێزیدی


دوو ژنی ئێزیدی خەڵکی عێراق کە لە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوون، خەڵاتی سەخاڕۆڤی پەرلەمانی ئەوروپایان پێبەخشرا بۆ ئازادی بیروڕاو دەربڕین.

نادیە موراد و لەمیس حاجی بەشیر دووانن لە هەزاران ژنی ئێزیدی کە لە لایەن داعشەوە ڕفێندران و کران بە کۆیلەی سێکسی. ئەوان لە هاوینی ساڵی 2014 لە گوندەکەی خۆیان لە نزیک شەنگالی باکوری ڕۆژئاوای عێراق ڕفێندران.

ئێستا ئەو دوو ژنە بە ڕێبەری بزوتنەوەی پاراستنی ژیانی ئێزیدییەکانی تری کە لە ژێر دەستی داعشدان دادەنرێن و داوا دەکەن ئەو کۆمەڵکوژییەی ئێزیدییەکان بە ژینۆساید لە قەڵەم بدرێت.

ئەو خەڵاتە بە ناوی ئاندرێ ساخارۆڤەوە ناو نراوە، کە زانایەکی جودابیری سۆڤیەت بوو و لە ساڵی 1989 کۆچی دوایی کرد، ئەو خەڵاتە ساڵانە دەدرێت بەو کەسانەی کە بەرگری لە مافی مرۆڤ دەکەن.

ملیتانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) ئیزیدییەکان بە بێبڕوا دەزانن و بنەمای بڕوای ئاینیان بێنرخ دەزانن.

XS
SM
MD
LG