Accessibility links

تێرۆر ئه‌و دیارده‌ ترسناکه‌یه‌ سنور ناناسێت و له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌کی ئه‌م جیهانه‌ به‌رینه‌شدا دیموکراسی و ئازادیه‌کان بوونیان هه‌بێت،تێرۆر خێرا ئاماده‌ ده‌بێت بۆ زه‌وت کردنی هه‌موو مافه‌کان.

ده‌وڵه‌ته‌ ئیسلامییه‌ تێرۆریستییه‌که‌ی ئه‌بوبه‌کر ئه‌لبه‌غدادی له‌ مانگی 6 ی ساڵی 2014 دا له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکدا توانی شاری موسڵ له‌ عێراق داگیربکات، به‌ڵام پاش دوو ساڵ و چه‌ند مانگێک عێراقیه‌کان توانییان کاژمێر سفر دیاربکه‌ن بۆ ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی موسڵ.

به‌ختیار که‌ریم

به‌ختیار که‌ریم

هاوکات سه‌رکرده‌ سیاسییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ به‌ شه‌ڕ وێرانبووه‌ پێش سه‌رکرده‌ له‌شکرییه‌کان ده‌که‌ون له‌ ئاگاهیدان به‌وه‌ی شه‌ڕی موسڵ شه‌ڕێکی قورس و له‌وانه‌شه‌ درێژخایه‌نیش بێت بۆ چه‌ند مانگێک.

میوانەکانی مێزگرد:
بەختیار کەریم، نوسەر و لێکۆڵەر

کەمال چۆمانی، نوسەر و لێکۆڵەر

هاوکاتی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌، تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هێرشێکی گه‌وره‌ که‌ پێده‌چێت به به‌رنامه‌ش بووبێت ‌ده‌که‌نه‌ سه‌ر شاری که‌رکوک.

پرسیارگه‌ل زۆرن له‌سه‌ر ئه‌م هێرشه‌ی داعش له‌وانه‌ تێرۆریستان چۆن‌ توانییان بگه‌نه‌‌ ناو شاری که‌رکوک؟ له‌ ده‌مێکدا ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی دامه‌زاراوی جۆراوجۆری ئاسایشی له‌ شاره‌که‌دایه‌، یان ئایا که‌موکوڕییه‌کانی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشه له‌ چیدان؟ کێ که‌مته‌رخه‌مه‌؟ ئه‌و بێ سه‌روبه‌ریه‌ی له‌ ده‌می به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌که‌دا دروست بوو کێ لێی به‌رپرسه‌؟ ته‌نانه‌ت پرسیار له‌ سه‌ر چۆنییه‌تی ڕووماڵکردنی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌م ڕووداوه‌ش ده‌کرێت که‌ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ هێزه‌ ئاسایشییه‌کانی ناو شاره‌که‌ و خه‌ڵکی خۆبه‌خش و خه‌ڵکی سیڤیڵیش گیانیان له‌ ده‌ستدا و ژماره‌یه‌کی زیاتریش بریندارن.

که‌مال چۆمانی

که‌مال چۆمانی

داعش بۆ له‌م کاته‌دا ئه‌م هێرشه‌ ده‌کاته‌ سه‌ر که‌رکوک؟ ئایا بۆ شاردنه‌وه‌ی شکسته‌کانیه‌تی له‌ موسڵ؟ ئایا بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی وره‌ی تێرۆریستانه‌؟ ئایا به‌ڕاستی داعش ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره‌ هێرشانه‌؟وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ ده‌شێت زۆر ئاسان نه‌بن له‌ کاتێکدا باس له‌ ڕۆڵی هه‌ندێک وڵاتی ناوچه‌که‌ ده‌کرێت بۆ ده‌ربازکردن و کۆمه‌ککردنی داعش.

ئایا ده‌کرێت هه‌ر وه‌ک هێرشێکی چاوه‌ڕوانکراو سه‌یری ئه‌م هێرشه‌ی داعش بکرێت بۆسه‌ر که‌رکوک، یان ڕه‌هه‌ندی تریشی هه‌یه‌ که‌ پێویست به‌ خوێندنه‌وه‌ی ورد بکات؟

هه‌ندێک له‌ لێکۆڵه‌ره‌وه‌ له‌وبڕوایه‌دان ئه‌وه‌ی له‌ که‌رکوک ڕوویدا په‌یامێکه‌ بۆ بێداربوونه‌وه‌ له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ئه‌م دوژمنه‌ ده‌ستی ده‌ره‌کی له‌ پشته‌ و ناکرێت هه‌ر ته‌نها خوێنده‌وه‌ی له‌شکری بۆ بکرێت به‌ڵکو ڕه‌هه‌نده‌ سیاسییه‌که‌شی گرنگه،‌ کاتێک وه‌ک یه‌کلاکردنه‌وه‌ی دۆسێکانی وڵاتانی تر ته‌ماشا ده‌کرێت.

وەستا رەسوڵ فەرماندەی میحوەری چواری هێزەكانی پێشمەرگە لە كەركوك لە لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ به‌شی کوردی دەنگی ئەمریكا سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌کانی که‌رکوک دەڵێت: "ئێمە پێمانوایە ئەمە سیناریۆیەك بوو، له‌ ناوه‌وه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ش بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی که‌رکوک."

ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ سه‌روه‌ختێکدایه‌ که‌ ناته‌بایی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌ کوردیه‌کان له‌وپه‌ڕیدایه‌، وه‌ک ده‌گوترێت هێنده‌ی کار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ بچوک وبه‌رته‌سکه‌ حیزبییه‌کان ده‌کرێن، به‌ نیو هێنده‌ کار له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی شاری که‌رکوک ناکرێت.

ئایا ئه‌وه‌ی له‌ که‌رکوک ڕوویدا به‌شێکه‌ جموجۆڵی تێرۆریستان یان هه‌ر ته‌نها زه‌نگێکی سیاسییه‌؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

XS
SM
MD
LG