Accessibility links

بەهۆی سوتانی کارگەی گۆگرد لەلایەن داعشەوە 250 کەس دەگەنە نەخۆشخانە


نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتن لە باشوری شاری موسڵ نزیکەی 250 کەسی بەهۆی تەنگەنەفەسی چارەسەر کردووە کە لە ئەنجامی دوکەڵ کارگەیەکی گۆگرد کە لەلایەن داعشەوە گڕیتێبەردرابوو ڕوویداوە.

محەمود عوسمان کارمەندێکی تندروستی ڕۆژی شەممە ڕایگیەیاند نزیکەی 250 کەس گەێندرانە نەخۆشخانە بەهۆی تەنگەنەفەسی. دەشڵێت ئەوان کەرەستەی هایدرۆکۆرتیزۆن و ئۆکسجینیان نەماوە. زۆربەی نەخۆشەکانیش منداڵی تەمەن 18 ساڵ بە خوارەوەو کەسانی بەساڵاچوون.

نەخۆشخانەکە پێنج تیمی گەڕۆکی بۆ گوندەکانی دەوروبەر ناردووە، بەڵام تواناییەکانیان بۆ گەیشتن بە دانیشتوانی ناوچەکە کەمە بەهۆی باری ئاسایشی ناوچەکەوە. عوسمان دەڵێت هەشت کەسیان گرفتی ڕژدی هەناسەدانیان هەبوو و ڕەوانەی نەخۆشخانەی هەولێر کراون.

XS
SM
MD
LG