کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی عێراقی ڕادەگەیەنێت یەکێک لە پەیامنێرەکانی لە نزیک موسڵ کوژراوە، ئەمەش دووهەم ڕۆژنامەوان بوول لە ماوەی دووڕۆژدا لە عێراق بکوژرێت لە دەمی ڕووماڵکردنی شەڕەکاندا.
کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلسۆمەرییە دەڵێت ڕۆژی شەممە لە میانەی ڕووماڵکردنی شەڕەکانی ناوچەی ئەلشورا گوللەیەکی سێرەگر بەر سنگی عەلی ڕیسانی وێنەگریان کەوتووە.
ڕۆژی هەینیش ئەحمەت هاجەرئۆغلوی کەناڵی تەلەفیزیۆنی تورکومانلی بە گوللەی سێرەگر لە میانەی ڕووماڵکردنی هێرشەکەی داعش بۆ سەر کەرکوک کوژرا.
ژمارەیەک ڕۆژنامەوان لەگەڵ هێزەکانی عێراقدان بۆ ڕووماڵکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ.