Accessibility links

تورکیا پلانی ناوچەیەکی "پارێزراو لە تیرۆرسم" دادەنێت


سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنەکانی لە باکوری سوریا زیاد دەکات دەچێتە نێو شارەکانی ئەلباب، مەنبیج و ڕەققە.

ڕەجەب تەیبە ئەردۆغان ڕایگەیاند تورکیا "هیچ بژارەیەکی تری نییە لەوە زیاتر کە بچێتە نێو ئەلبابەوە" سەرەڕاسی ڕەخنەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی،" لەبەر ئەوەی دەمانەوێت ناوچەیەکی پارێزراو لە تیرۆرسم دروست بکەیین، بەهەمان شێوە بۆ مەنبجیش".

ئەو گوتیشی ئەگەر هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا ئامادە بوون بە هاوبەشی کارەکە بکەن، تورکیا ئەوەی پێی بکرێت دەیکات دژی داعش لە ڕەققە، بەڵام تەنها لەگەڵ هێزی هاوپەیماناندا نەک ملیتانە کوردەکانی سوریا.

فڕۆکەکانی تورکیا شەوی چوارشەممە چەکدارە کوردەکانیان لە باکوری حەلەب بۆردومان کرد.

تورکیا هێزەکانی یەپەگە بە بەشێکی جیانەبۆوە لە پەکەکە دەزانێت، بەڵام ئەمەریکا پێی وایە یەپەگە کاریگەرترین هێزن کە لە سوریا دژی داعش شەڕ دەکەن.

XS
SM
MD
LG