Accessibility links

لە کاتێکدا ئۆپەراسیۆنی موسڵ دەستی پێکرد و کاربەدەستان ڕایانگەیاند کە پیشوەچوونەکان بە شێوەیەکن کە لەوەی چاوەڕوان دەکرا زیاترە. بەڵام لەلایەکی ترەوە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی چەند چەکدارێکی داعش کە هەتا ئێستاش ژمارەکەیان بە تەواوەتی ڕانەگەیەنداراە هێرش دەکەنە ناو شاری کەرکوک.

پاش زیاتر لە 24 کاتژمێری شەڕێکی سەخەت هەتا ئێستاش سەرچاوەکان لە شارەکەوە دەڵێن ڕەوشەکە بە تەواوەتی کۆنترۆڵ نەکراوە.

عه‌دنان کۆجه‌ر

عه‌دنان کۆجه‌ر

ئایە ئەم چەکدارانە چۆن چوونە ناو شارەکەوە؟

کاربەدەستان بۆچی چاوەڕوانی ئەمەیان نەکردبوو؟

هەماهەنگییەکانی نێوان دەزگاکانی ئاسایش لە چ ئاستێک دا بوون؟

کاردانەوەی دەزگا ئەمنییەکان چؤن بوو ؟

بورهان حاجی سلێمان

بورهان حاجی سلێمان

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانەوە چەند پرسیارێکی تر بەرنامەی ئەمڕۆی تیرێژ میواندارێتی هەر یەک لە بەڕێزان عەدنان کۆچەر شارەزای ئاسایشی لە هەرێمی کوردستان و بورهان حاجی سلێمان نوسەر و ڕۆژنامەوان دەکات.

XS
SM
MD
LG