Accessibility links

ڕێبەری عێراق داواکاری ئەمەریکا بۆ ڕۆڵی تورکیا لە شەڕی موسڵ ڕەت دەکاتەوە


هەوڵەکانی وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئاشتن کارتەر لەگەڵ عێراق تا ڕێگا بدات تورکیا ڕۆڵی هەبێت لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵ کردنەوەی شاری موسڵدا وەڵامی توندی سەرۆک وەزیری عێراقی لێکەوتەوە کە گوتی هێزی وڵاتەکەی چەکدارەکان لە شارەکەدا دەردەکەن.

حەیدەر ئەلعەبادی لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ کارتەر بە ڕێگای وەرگێڕێک ڕایگەیاند " من دەزانم تورکەکان دەیانەوێت بەشداری بکەن، ئێمە سوپاسیان دەکەین، ئەمە شتێکە کە عێراقییەکان خۆیان مەمەڵەی لەگەڵدا دەکەن و موسل و ناوچەکانی تری ژێر دەستی داعش ئازاد دەکەن."

عەبادی گوتی هێزی عێرقی ، هێزی پێشمەرگەو و هێزەکانی تری خۆجێیی دەتوانن شەڕی موسڵ بکەن.

عەبادی گوتیشی " هیچ کێشەیەکمان نییە ئەگەر یارمەتیمان بوێت ئەو کات لە تورکیا یان هەر وڵاتانی تری هەرێمە داوای یارمەتی دەکەین."

کارتەر بە پەیامنێرانی گوت مەسەلەی ڕۆڵی تورکیا لە شەڕی موسڵدا مەسەلیەکی سەختە و عەبادی لە میانەی کۆبونەوەکەدا گوتویەتی ئەو لەگەڵ تورکەکاندا وتووێژی کردووە و چاوەڕوانی وتووێژی زیاتریش دەکات.

کارتەر دەشڵێت سەروەری خاکی عێرق پرینسیپی سەرەکییە، و ڕۆڵێ ئەمەریکاییەکان ئەوەیە لەگەڵ هاوبەشان و هاوپەیمانانی هەرێمەکە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دڵنیا بن لەوەی هەمو لایەنەکان سەرنجیان لەسە شەڕی دژ بە داعش بێت لە موسڵ.

XS
SM
MD
LG