Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەگاتە عێراق


ڕۆژی شەممە وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئاشتن کارتەر گەیشتە عێراق بۆ وتووێژکردن لەگەڵ سەرکردە لەشکرییەکانی هاوپەیمانان و چاودێری کردن و هەڵسەنگاندنی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی موسڵ لە دەستی چەکدارانی داعش.

ئەمە سێهەم سەردانی کارتەرە بۆ عێراق لە ماوەی ئەمساڵدا. ئەم سەردانە ڕانەگەیەندراوەی کارتەر بۆ بەغدا چەند ڕۆژێک پاش کوژرانی سەربازێکی ئەمەریکایی بوو لەو هەرێمە.

بڕیارە وەزیری بەرگری ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر ئەلعەبادی کۆببێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت باس لە بڕیارەکەی بەغدا بکرێت بۆ ئەوەی کە ڕێگە نادات ‌هێزەکانی تورکای بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی موسڵدا بکەن.

ڕۆژی هەینی کارتەر لە تورکیا چاوی بە سەرۆکی وڵاتەکە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کەوت و باسیان لە گرنگی هاوکاریەکانی نیوان ئەمەریکا و تورکیا کرد لە هەڵمەتی شکستپێدانی داعش لە عێراق و سوریا.

XS
SM
MD
LG