Accessibility links

شارۆچکەی حەمدانییە لە نزیک موسڵ کۆنترۆڵ دەکرێت


هێزەکانی عێراقی ڕۆژی شەممە چوونەتە نێو شارۆچکەیەکەوە لە نزیک شاری موسڵ، پاش زنجیرەیەک هێرشی ملیتانەکان بۆ ناو و دەوروبەری شاری کەرکوک کە پێکدادانێکی سەختی زیاتر لە 24 کاتژمێری لێ کەوتووە و هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵەش لە هەندێک بەشی شارەکەدا شەڕ هەر بەدەوامە.

لەشکری عێراق ڕایگەیاند هێزی 9 چووەتە نێو شارۆچکەی حەمدانییە کە بە قەرەقۆش ناسراوە و ئاڵای عێراقیان لەسەر باڵەخانەی حکومەتی ناوەندی بەرزکردتۆتەوە، بەڵام هێشتا سەربازکان ڕووبەڕووی بەرگری دەبنەوە لە ناوەوەو دەرەوەی شارۆچکەکە.

دوو کاربەدەستی هێزی 9 پشتڕاستیان کردەوە کە دەستیان گرتووە بەسەر باڵەخانەکانی حکومەت و ئالایان تێدا بەرز کردۆتەوە.

ئەو شارۆچکەیە نزیکەی 20 کیلۆمەتر دوورە لە شاری موسڵەوە.

هێزەکانی عێراق ڕۆژی پێجشەممە شارۆچکەی بەرتەلەیان کۆنترۆڵ کرد بەڵام هێشتا لەوێش ڕووبەڕووی مینی چیندراو و بۆمبی نەتەقێندرو بوونەتەوە.

هاوکات لە شاری کەرکوکیش هەندێک شەڕ هەر بەردەوامە ڕۆژێک پاش ئەوەی کە داعش هێرشێکی کردە سەر سەرانسەری ئەو شارەی کە نزیکەی 170 کیلۆمەتر لە موسڵەوە دوورە. کاردەستان دەڵێن بەوە دەچێت ئەم هێرشە بۆ لابردنی سەرنج لەسەر موسڵ کرابێت.

XS
SM
MD
LG