Accessibility links

شارۆچکەیەکی کرستیانەکان لە دەستی داعش ڕزگار دەکرێت


دەنگی گوللە، تۆپ و بۆمب لە شارۆچکەی بەرتەلەی باکوری عێراق ڕۆژی هەینی بۆ ساتێک گۆڕا بە دەنگێک کە زیاتر لە دوو ساڵە لەوێ نەبیستراوە ئەوەیش دەنگی زەنگی کڵێسا بوو.

ئارامییەکی کەم گەراوەتەوە ناوچەی مێژوویی کرستیانەکان دوابەدوای ئەوەی ڕۆژی پێنچشەممە لە دەستی داعش ڕزگار کرا لە کاتێکدا هێزەکانی عێراقی هەوڵ دەدەن شاری موسڵ کۆنترۆل بکەنەوە.

بەرتەلە کە شوێنی هەزاران کرستیانی ئاشوری بوو لە مانگی 8 ی ساڵی 2014 کەوتە ژێر دەستی داعش.

سەرکردەکانی هێزی پێشمەرگە کە ناوچەکانی دەوروبەریان کۆنترۆڵ کردووە دەڵێن شارۆچکەی قەرەقۆش کە گەورەترین شارۆچکەی کرستیانەکانە هەر لە نزیک بەرتەلە، هێشتا لە دەستی چەکدارانی داعش ماوەتەوە.

دانیشتوانی بەرتەلە لەو کاتەی کە شارۆچکەکەیان لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵ کرا هەمویان هەڵاتنە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لە ئێستاشدا ماوەیەکی پێدەچێت تا خەڵکەکە بتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان پاش ئەوەی لە دوای شەڕێکی سەختی پێشمەرگە، هێزی لەشکری عێراق و پۆلیسی نیشتمانی توانرا لە ژڕۆژی پێنجشەممە ئازاد بکرێت.

ڕێگای سەرەکی بەرەو باشوری بەرتەلە هێشتا پاشماوەی شەڕی تێدا ماوەتەوە، کەرەستەی تەقەمەنی نەتەقێندراوی تیادایە، ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و مینی چیندراو.

سەرکردەیەکی هێزی عێراقی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە جیهادییەکان دەیان ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان دژ بە هێزەکانی حکومەت تەقاندۆتەوە بەڵام ژمارەیەکی زۆری نەتەقێندراویش لە ناو شەقامەکانی شارۆچکەکەو باڵەخانەکاندا ماون. بەڵام سەرکردەیەکی لەشکری عێراقی مان سەعدی ڕایگەیاند لە ئێستادا بەرتەلە پارێزراوە و بە تەواوەتی لە ژێر دەستی هێزەکانی عێراقیدایە.

XS
SM
MD
LG