Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کۆدەبێتەوە


وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئاشتن کارتەر و سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی هەیەنی کۆبونەوە و باسیان لە گرنگی زیادکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد لە هەڵمەتی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا و عێراقدا.

کارتەر ڕۆژی هەینی گەیشتە ئانکەرە و لەوێ لەگەڵ ئەردۆغان و کاربەدەستە باڵاکانی تری سیاسی و بەرگری تورکیا کۆبۆوە.

بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕادەگەیەنێت ئەو دوو ڕێبەرە کۆک بوون لەسەر هێشتنەوەی پەیوەندی بەردەوام و هەماهەنگی کردنی لە نزیکەوە لە نێوان هاوپەیمانانی کە شەڕی دژ بە تیرۆرستانی دەوڵەتی ئیسلامی دەکەن. تا دڵنیا بن لەوەی کە داعش شکست بدەن.

سەردانەکەی کارتەر بۆ ئەنکەرە لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا نیەگەرانییەکانی زیاد بووە لەمەڕ ناکۆکییەکانی نێوان تورکیا و عێراق لەسەر هەڵمەتی کۆنترۆڵ کردنەوەی شاری موسڵ لە دەستی داعش.

کاربەدەستانی تورکیا دەیانەوێت ڕۆڵێکی گرنگتریان هەبێت لە شەڕی ئازاد کردنی دوهەمین گەورەترین شاری عێراق، بەڵام حکومەتی عێراقی دژی بەشداری کردنی لەشکری تورکیایە لەو شەڕەدا، و ئەمەریکاش ترسی ئەوەی هەیە کە ناکۆکییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە وا بکات کۆتایی بەو ڕێککەوتنە بێت کە لایەنە نەیارە ئاینزاکان لە دەرەوەی شاری موسل بمێننەوە.

بەر لەوەی بگاتە توکریا کارتەر گوتی لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ تورکیا سەنگی دەخاتە سەر ڕێزگرتن لە سەروەری خاکی عێڕاق.

XS
SM
MD
LG