Accessibility links

زانایان دەڵێن ڕێگایەکیان دۆزیوەتەوە کە بە گەڵای توتن دەرمانی ئارتیمایسنینی دژە مەلاریا دروست بکەن.

ساڵانە نزیکەی 200 ملیۆن کەس لە جیهاندا دووچاری نەخۆشی مەلاریا دەبن و نزیکەی 400 هەزار کەسیش بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدەن. هەنێک جار دەرمانی ئارتیمایسنین بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشییانەی بەهۆی مێشولەوە دروست دەبن. ئەمەش بەشێوەیەک کە زانایان دەڵێن لە ماوەی 48 کاتژمێردا ئەوە ڤایرۆسە لە لەشدا دەکوژێت. هەرچەندە ئەم دەرمانە زۆر گرانە.

شارەزای دروستکردنی دەرمان لە نێوەندی نێونەتوەیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بایتۆتێکنالۆژی لە نیودلی هندستنان شوشی کومار دەڵێت ئارتیمایسنین لە گیایەک دروست دەکرێت کە لە چین هەیە. ئەم گیایە 18 مانگی پێ دەچێت تا پێبگات، و تەنها ژمارەیەکی ژمارەیەی کەم دەرمانی لێ دروست دەکرێت. بەهۆی نرخی دەرمانەکەش زۆربەی خەڵکە هەژارەکە توانای کڕینی دەرمانەکەیان نیە. کومار دەڵێت بۆیە ئێمە بۆ سەرچاوەیەک دەگەڕێین کە لە هەموشوێنێک شین بکرێت، ئەمەش توتنە.

کومار و هاوکارەکانی ڕێگایەکیان دۆزیوەتەوە بۆ تێکەڵ کردنی تۆووی ئەو گیایەی چین لەگەڵ توتندا.

زاناکان لە نێوەندی نەتەوە یەکگرتووەکان کارگەری دەرمانی ئارتیمایسنینی کە لە توتنەکە دروست کرابوو لەو مشکانەدا تاقیکردتەوە کە مەلاریایان هەبووە و دەڵێن کاریگەرییەکەی کە ئارتیمایسنینە ڕاستییەکە زیاتر بووە.

بەڵام هێشتا تاقیکردنەوە زیاتر ماوە بکرێت تاکو بزانن ڕێگا دەدرێت بکەوێتە بازارەوەو لە مرۆڤدا بەکار بێت یان نا.

XS
SM
MD
LG