Accessibility links

شارەزایانی سیاسی: نەخواستنی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن ترامپەوە شتێکی بێپێشینەیە لە مێژووی ئەمەریکادا


شارەزایانی سیاسی لە ئەمەریکا دەڵێن ڕاگەیاندنی دۆناڵد ترامپی کۆماری لەسەر ئەوەی کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمەریکا دانراوەو و ڕەنگە ئەنجامەکەی قەبوڵ نەکات ئەگەر بدۆڕێت، شتێکی بێپێشینەیە لە مێژووی درێژدەمی هەڵبژاردنی وڵاتەکەدا.

ترامپ و کلنتن شەوی چوارشەممە مشتومڕێکی 90 خولەکییان ئەنجامدا کە تیایدا باس لە زۆر مەسەلەی سەرەکی کرا. ەڵام کاتێک پرسیار لە ترامپ کرا کە ئەگەر دەرەنجامی هەڵبژاردنەکە پەسەند دەکات ئەگەر سەرنەکەوێت ئەو نەیگوت پەسەندی دەکات، گوتی ئەوە دەهێڵمەوە بۆ ئەو کاتە.

کلنتن لێدوانەکەی ترمپی بە شتێکی ترسناک لە قەڵەم دا و گوتی هەموجارێک ترامپ ئەگەر شتێک لە بەرژەوەندی ئەو نەبێت دەڵێت پێشتر دژ بە ئەو دانرابوو.

لە ماوەی 240 ساڵی مێژووی هەڵبژاردنی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا لەگەڵ ئەوەشدا کە هەندێک جار دەنگەکان ئەوەندە لە یەک نزیک بوون کە بووە بەهۆی مشتومڕ، بەڵام شارەزایان و مێژووناسان دەڵێن لە هەمو بارێکدا گرفتەکان چارەسەرکراون و بە شێوەیەکی ئاشتیانە دەسەڵات گوازراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکی تر.

بۆ نمونە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2000دا دەنگەکانی ولایەتی فلۆریدا ئەوەندە لە یەک نزیک بوون کە بوو شەڕی یاسایی لە نێوان دیموکراتەکان و کۆمارییەکان. دۆسێکە خرایە بەردەم دادگای باڵای ئەمەریکا کە پاش 34 ڕۆژ لە هەڵبژاردنەکان بڕیاری لەسەری درا لە بەرژەوەندی سەرۆک جۆرج بوش، بەڵام لەو حاڵەتەشدا ئاڵ گۆری جێگری پێشووی سەرۆک و کاندیدی دیموکراتەکان ئەنجامەکانی پەسەند کرد و دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتیانە گوازرایەوە.

شارەزایانی سیاسی و مێژووناسان دەڵێن جگە لە دۆناڵد ترامپ هەتا ئێستا هیج کاندیدێکی سەرۆکایەتی بەر لە هەڵبژاردنەکان نەیگوتووە کە لە ئێستاوە دانراوە هەڵبژاردنەکە کێ دەیباتەوە.

XS
SM
MD
LG