Accessibility links

داعش لە نزیک حەویجە بە شەوان هێز ڕەوانەى نزیک سەنگەرەکانى پێشمەرگە دەکات


فەرماندەکانى پێشمەرگە، ئاماژە بەوەدەکەن داعش بەشەوان هێز دەهێنێتە نزیک سەنگەرەکانى پێشمەرگە لە رۆژئاواى کەرکوک و بەرۆژ هێزەکانى دەکێشێتەوە ، جەخت لەسەر ئەوەش دەکەنەوە ئەو رێکخراوە هەندێک ناوچەى لەباشورى کەرکوک چۆڵکردووە.

لیوا رەمەزان دێکۆنى فەرماندەى پێشمەرگە لە ناوچەى تەللوەردى کەرکوک، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"شەوان داعش هێز لەحەویجەوە دەهێنێتە نزیک سەنگەرەکانى پێشمەرگە لە ناوچەى تەللوەرد و جێگیرى دەکات."

بەبرواى لیوا رەمەزان ، داعش ترسى لە هێرش و پێشرەوى کردنى پێشمەرگە هەیە ، هەرئەوەش هۆکارى ناردنى هێزەکانیان بۆ نزیک سەنگەرەکانى پێشمەرگە.

مانگێک لەمەوبەر داعش لەرۆژئاواى قەزاى داقوق ى باشورى کەرکوک خەندەقى لێدا و بەرپرسانى پێشمەرگە گومان دەکەن ئەو خەندەقانە بۆمب رێژ کرابن ، بۆئەوەى بەهێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق بیتەقێننەوە لەکاتى هێرش دا.

رائید فەرهاد کاکەیى ئەفسەرى پێشمەرگە لەباشورى کەرکوک، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"هیچ چەکدارێکى بیانى داعش لەناوچەکەدا نەماوە و گومان دەکرێت بەهۆى شەرِى موسڵەوە داعش بەشێک لەگوندەکانى باشورى کەرکوکى چۆڵ کردبێت."

رائید فەرهاد، روونیکردەوە پێشتر چەکدارەکانى داعش لەناوچەکەدا جم و جۆڵیان هەبووە و پێشمەرگە بەئاسانى هەستى بەجم و جۆڵەکانیان کردووە، وتى"بەڵام ئێستا چەکدار و ئۆتۆمبێلەکانى داعش لەناوچەکەدا نابینرێن."

بریاربوو رۆژى 19 ى ئەم مانگە پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان هێرش بۆ سەر حەویجە ى رۆژئاواى کەرکوک و ناوچەکانى دەوروبەرى دەست پێبکەن ، بەڵام ناکۆکى هەرێم و بەغدا لەسەر چۆنیەتى هێرشەکە پلانەکەى بۆ کاتێکى نادیار دواخست.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:09 0:00

XS
SM
MD
LG