Accessibility links

سه‌فین حه‌مید فۆتۆگرافی جه‌نگ: داعش هه‌ر جاره‌و تاکتیکی نوێ

  • یه‌حیا به‌رزنجی

له‌ شه‌ڕی داعش به‌هه‌زاران میدیاوان و که‌‌ناڵی جۆراو جۆر روماڵی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ئازادکردنی موسڵ ده‌که‌ن، گرته‌ ڤیدۆییه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن که‌ چۆن رۆژنامه‌وانه‌کانیش له‌ مه‌ترسیدان، وه‌ک ئه‌و سه‌ربا زو پیشمه‌رگانه‌ی له‌شه‌ڕه‌که‌دان. فۆتۆجۆرنالیستی ئاژانسی فرانس پرێس سه‌فین حه‌مید سه‌باره‌ت به‌ کاره‌که‌ی ده‌ڵێت "ئاژانسه‌که‌مان له‌ هه‌موو به‌ره‌کانی شه‌ڕو میحوه‌ره‌کان په‌یامنێرو فۆتۆگرافه‌ری داناوه‌، هه‌موو پێداویستییه‌کی تایبه‌ت به‌جه‌نگ". سه‌فین وه‌ک ئه‌زمونی خۆیی و ئه‌زموونی گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕ که‌ تاراده‌یه‌ک بۆ میدیای کوردی شتیکی نوێیه‌، پێی وایه‌ رۆژنامه‌نوسه‌کان کڵاوو ئێله‌کی سه‌لامه‌تیان له‌به‌ره‌، به‌ڵام وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ ته‌نها به‌س نییه‌، "ئه‌و شه‌ڕه‌ زۆر دژواره‌، ده‌بێت پێش هێزه‌ هێرش به‌ره‌کان نه‌که‌ویت که‌ هه‌ندێکیان ده‌یکه‌ن و گوێ به‌ مه‌ترسی ناده‌ن، هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌ر له‌ چوونه‌ هه‌ر شوێنێک دڵنیا بیت له‌ سه‌لامه‌تی شوێنه‌که‌."

سه‌فین ئه‌زموونی گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕی خازر که‌ پێشمه‌رگه‌ چه‌ند گوندێکی پاک کرده‌وه‌ وه‌ک نموونه‌یه‌ک دێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ داعش چه‌ندین شێوه‌ تاکتیک به‌کاربهێنێت، ده‌ڵێت "له‌سه‌ر ڕیگایه‌ک دوو بۆری ئۆکسجینی خه‌سته‌خانه‌یان بۆمب رێژ کردبوو، هه‌رگیز بیر له‌وه‌ ناکه‌یته‌وه‌، ئه‌و بوتڵه‌ غازه‌ که‌ هی نه‌خۆشخانه‌یه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌کار هاتبێت، له‌ شاخی شاقووڵی تونێلیان لێداوه‌ که‌ به‌ چه‌ند پله‌ قادرمه‌یه‌ک ده‌چیته‌ ژێر زه‌وییه‌وه‌."

XS
SM
MD
LG