Accessibility links

موحەمەدی حاجی مەحمود: هیوادارم لایەنە سیاسییەکان وەک پێشمەرگەکانی سەنگەر ژیرانە بیربکەنەوە


موحەمەدی حاجی مەحمود
موحەمەدی حاجی مەحمود

هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشدارییەکی بەرچاوی هەیە لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی شاری موسڵدا و توانیویەتی پێشڕەویەکی زۆر بکات لە ناوچەکانی دەوروبەری موسڵدا.

موحەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حیزبی سۆشیال دیموکراتی کوردستان سەرکردایەتی هێزێکی گەورەی پێشمەرگە دەکات لە ناوچەی باشیک کە نزیکەی 17 کیلۆمەتر لە باکوری موسڵەوە دوورە و دەڵێت بوونی هێزەکەی لەو ناوچەیە هیچ پەیوەندیەکی نییە بە بنکە سەربازیەکانی تورکیاوە کە لەو ناوچەیەدان، چونکە وەک دەڵێت لە ناوچەیەکی تری ئەو دەڤەرەدان.

موحەمەدی حاجی مەحمود لە ناوچەی باشیک
موحەمەدی حاجی مەحمود لە ناوچەی باشیک

موحەمەدی حاجی مەحمود ئاماژەش بە سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات لە بەرەکانی شەڕدا و دەڵێت لە چەند کاژمێرێکدا هێزی پێشمەرگە توانیویەتی لە ناوچەیەکی بەرفراواندا کۆنترۆڵی زیاتر لە نۆ گوندی دەوروبەری موسڵ بکات و هەروەهاش ڕێگەی کردۆتەوە بۆ چوونەناوەوەی یەکە سەربازیەکانی لەشکری عێراق لە ناوچەکانی گوێر و خازرەوە و دەشڵێت چەکدارەکانی داعش ناتوانن بەرەنگاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان ببنەوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، موحەمەدی حاجی مەحمود باسیش لەوە دەکات کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنانەی کە کراون هێزی پێشمەرگە ناچنە ناو شاری موسڵەوە.

سەبارەت بە پاراستنی خەڵکی سیڤیل لەم ئۆپەراسیۆنەدا موحەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت لەگەڵ ئامادەکارییە باشەکاندا بۆ پاراستنی خەڵک بەڵام تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی لەم سێ چوار ڕۆژەی ڕابردوودا فشارێکی زۆریان خستۆتە سەر خەڵک ودەشڵێت لەوانەشە داعش خەڵکی سیڤیل بکاتە سپەر.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:26 0:00

XS
SM
MD
LG