Accessibility links

هێزی ئاسمانی عێراق هەزاران بڵاوکراوەی بە فڕۆکە خستۆتە خوارەوە بۆ ناو موسڵ و هۆشداری ئۆپەراسیۆنی ئازاد کردنی شاری موسڵ لە دەستی تیرۆرستانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی دەدات.

ئەو بڵاوکراوانە شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە بڵاو کرانەوە پاش چەند کاتژمێری بۆردومانکردنی ناوچەکە لەلایەن هێزەکانی عێراقی و پێشمەرگە کوردەکانەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق مەسعود بارزانی لە بەیاننامەیەکی سەر ئینتەرنێتدا ڕایگەیاند " ئامادەکارییەکان بۆ ئازادکردنی شاری موسڵ کۆتایی پێهاتووە و خەریکە ئۆپەراسیۆنەکە دەستپێدەکات."

بارزانی ڕایشیگەیاندووە " پڕبەدڵ ئەو هیوایەم هەیە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتوو بێت و هەمو خەڵکی موسڵ بە گشتی لە دەستی ستەمی دەوڵەتی ئیسلای تیرۆرست ڕزگار بکرێن."

پاشان ئەو ڕێبەری گەلی کورد لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەریش ڕایگەیاندبوو " کاتی ئەوە هاتووە کە موسڵ ڕزگار بکرێت."

چەند خولەکێک پاش ئەوە نوێنەری تایبەتی سەرۆک ئۆباما بۆ هاوپەیمانی دژە داعش برێت مکگۆرک ڕایگەیاند هێرشەکە هێشتا دەستیپێنەکردووە و کاتێک دەستپێدەکات کە بەغدا بڵێت کاتییەتی."



XS
SM
MD
LG