Accessibility links

دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود: گرفتەکە نەکشانەوەی هێزەکان نییە بەڵکو ئەگەری پێکدادانیانە پاش ڕزگارکردنی موسڵ

  • Balen Salih

دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود

دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود

پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لەوپەڕی خراپیدایە و ڕاگەیاندنەکانی هەردوو وڵات دژ بە یەک کەوتوونەتە کار.

لە کاتێکدا عێراق ناخوازێت تورکیا بەشداری هەبێت لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی شاری موسڵدا و داواش دەکات ئەم وڵاتە دراوسێیەی بنکەکانی خۆی لە ناو خاکی وڵاتەکەیدا بکشێنێتەوە، ئانکەرە پێدادەگرێت کە بەشداری ئەم ئۆپەراسیۆنەی ئازادکردنی دووهەم گەورەترین شاری عێراق دەکات و دەشڵێت هەر بۆیە بنکە سەربازیەکانیشی ناکشێنێتەوە.

ئەگەر لە ئێستادا پەیوەندییەکان گەیشتبنە ئەم ئاستە، ئەی دەبێت بۆ قۆناغی پاش دەوڵەتی ئیسلامی چۆن ببێت؟

دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سلێمانی دەڵێت ئەم پەیوەندیانەی نێوان بەغدا و ئانکەرە دەکەونە سەر چۆنیەتی بەرەوپێشچونەکان لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵدا و دەشڵێت بە دووری نازانێت لە پاش موسڵ شەڕێکیش ڕووبدات، بەڵام شەڕێکی بە نوێنەرایەتی دەبێت واتە لە نێوان ئەو لایەنانەی هەر یەک لە بەغدا و ئانکەرە پشتیوانییان دەکەن.

سەبارەت بە ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم پەیوەندیانەی نێوان تورکیا و عێراقدا، دکتۆر ڕێبوار ئاماژە بەوە دەکات کە لەم قۆناغەدا پەیوەندییەکانی تاران و ئانکەرە زیاتر لە ڕووی ئابوریەوە ئاسایین نەک لە ڕووی سیاسیەوە و دەشڵێت تورکیا دەزانێت ئێران دەخوازێت لە ڕێی حەشدی شەعبی و حکومەتی عێراقەوە بگاتە سنورەکانی تورکیا، هەر بۆیەشە هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات کە ڕێگە نەدات نەیارەکانی لەسەر سنورەکانی بن.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح ، دکتۆر ڕێبوار کە لەم ماوەیەی ڕابردوودا بەشداری کرد لە کۆنفرانسە نێونەتەوەییەکەی تورکیا (سیاسەت و کۆمەڵگا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا)دەڵێت لەو کۆنفرانسەدا کە گەورە کاربەدەستانی تورکیاش تیایدا بەشدار بوون، جەختیان کردۆتەوە لەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراقدا وابەستەی بەرژەوەندییەکانیانە لەگەڵ ئەم وڵاتەدا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە :

XS
SM
MD
LG