Accessibility links

سەدان هەزار پەنابەری ئەفغانی لە پاکستانەوە دەگەڕێنەوە بۆ ئەفغانستان


نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت نزیکەی 370 هەزار پەنابەری ئەفغانی یاسایی و ئەوانەش کە هیچ بەڵگەنامەیەکیان نییە لەم ساڵدا لە پاکستانەوە گەڕاونەتەوە ئەفغانستان و لە مانگی 7 وە بە شێوەیەکی بەرچاوتر دەگەڕێنەوە.

ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کردنی کاروبارەکانی مرۆیی ناسراو بە OCHA لە کابول ڕۆژی یەکشەممە ئەم ئامارەی ڕاگەیاند و گوتی نزیکەی 52 هەزار ئەفغانی لە تەنها لە هەفتەی ڕابوردوودا لە سنوری پاکستانەوە گەڕاونەتەوە ناو ئەفغانستان و ئەمەش زۆرترین ژمارە بووە لە ماوەی یەک هەفتەدا لەوەتای ساڵی 2009.

هۆکارەی زیاد بوونی ژمارەی ئەو ئەفغانیانەی دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ توندکردنی یاساکان و فشارەکانی حکومەتی پاکستان بە ڕێگای دانانی مەرجی زیاتر بۆ ڤیزا و کەمکردنەوەی مەوڵەتی مانەوە، زیادکردنی هەڵمەتەکانی پۆلیس، دەستگیر کردن و گێڕانەوە و زیاد کردنی کۆتوبەندەکان بۆ دەستڕاگەیشتنی پەنابەرە ئەفغانییەکان بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکا نو پەروەردە و هەروەها نەبوونی دەرفەتی کار.

کاربەدەستانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە خێرخوازەکانی تر کار دەکەن بۆ ئەوەی دەستبەجێ بەر لە دەستپێکردنی وەرزی سەرمای زستان بتووانن پێداویستی و پەناهگا بۆ ئەو پەنابەرانە دابین بکەن.

کاربەدەستانی UNHCR لە پاکستان دانبەوەدا دەنێن کە دەرچوونی پەنابەر ئەفغانییە ناونوسکراوەکان بە شێوەیەکی گشتی خۆبەخشانەیە. ئەوان دەشڵێن بڕیاری ئاژانسەکەیان بۆ زیاد کردنی پارە بۆ هەر کەسێک کە بگەڕێتەوە لە

200 دۆلارەوە بۆ 400 دۆلار لە مانگی 7 وە و هەڵمەتی نوێی حکومەتی ئەفغانستان بۆ هاوکاری کردنی ئاوارەکان ئەو پەنابەرانەی زیاتر هانداوە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان.

نزیکەی 1 ملیۆن و نیو پەنابەری ئەفغانی بە یاسایی لە پاکستان دەژین لە کاتێکدا نزیکەی 1 ملیۆنیش بە شێوەیەکی نایاسایی لەوێن. زۆربەی ئەو ئاوارانە دەیان ساڵ لەمەو بەر ڕوویان کردە پاکستان لە کاتی شەڕی ئەفغانستاندا.



XS
SM
MD
LG