وەزارەتی نەوتی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ئێران کۆمپانیا بیانییەکان بانگهێشت دەکات بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی پرۆژەکانی نەوت و گاز بۆ یەکەم جار لەو کاتەوەی کە ڕێککەوتنی مێژووی ناوکی لەگەڵ زلهێزانی جیهان ئەنجام دا.
وەزارەتەکە نەیگوت چەند پرۆژە پێشکەش دەکرێت بەڵام گوتی پرۆژەکان بریتیش دەبن لە دۆزینەوە و بەرهەمهێنانی لە کێڵگەکانی نەوت و گاز، و هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی ئەو پرۆژانە لە ڕۆژی دووشەممە دەستپێدەکات.
ئەمە یەکەم جارە ئێران تێندەر بدات بە کۆمپانیا جیهانییەکان لەوەتای لە مانگی 1 وە ڕێککەوتنە ناوکییەکە کاریگەر بوو.
ماڵپەڕی وەزارەتەکە ڕێنماییەکی لەسەر گرێبەستەکان بڵاو کردۆتەوەو دەڵێت کۆمپانیا بیانییەکان دەبێت هەتا 19 ی مانگی 11 داخوازینامەکانیان پێشکەش بکەن و لە 7 ی مانگی 12 دا نێوی کۆمپانیا سەرکەوتووەکان ڕادەگەیەندرێت.
ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو کە وڵاتانی دراوسێ لە ڕیزبەندی یەکەمدا دەبن بۆ پرۆژەکانی دۆزینەوەو دەرهێنانی نەوت.