Accessibility links

بەهۆی هێرشێک لە عێراق 4 کەس دەکوژرێن


کاربەدەستانی عێراقی ڕادەگەیەنن هێرشبەرێکی خۆکوژ هێرشی کردە سەر کۆمەڵێک لە پرسەگێڕانی شیعە ئاینزا لە بەغدای پایتەختی وڵاتەکە و بەلاینی کەم 4 کەس کوژران و 10 کەسی تریش بریندار بوون.

کاربەدەستێکی پۆلیس ڕایگەیاند هێرشەکەی ڕۆژی یەشەمە لە گەڕەکی زۆرینە شیعەنشینی جادرییە لەسەر ڕووباری دیجلە ڕوویدا لە کاتێکدا شیعەکان پرسە دەگێڕن بۆ ئیمام حوسەینی کچەزای پێغەمبەر محەمەد کە لە سەدی 7هەمدا کوژراوە.

کاربەدەستانی تەندروستی ژمارەی قوربانیانیان پشتڕاست کردەوە و داعشیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ.

XS
SM
MD
LG