Accessibility links

هێزەکانی ئۆپزسیۆنی سوریایی بە پشتیوانی تورکیا شارۆچکەی دابق لە دەستی داعش ڕزگار دەکەن


هێزەکانی ئۆپزسیۆنی سوریا کە تورکیا پشتیوانیان لێدەکات ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند دەستیان گرت بەسەر شارۆچکەی سەرەکی دابق کە لە ژێر دەستی داعش بوو.

سەرکردەیەکی ئۆپزسیۆنی سوریا ڕایگەیاند چەکدارانی داعش بەرگرییەکی کەمیان کردووە پاش ئەوەی لەو شارۆچکەیەی باکوری سوریا بکشنێنەوە بەرەو شارۆچکەیەکی تری ژێر دەستی داعش شارۆچکەی ئەلباب لە باشور.

سەیف ئەبوبەکر گوتیشی نزیکەی 2000 چەکداری ئۆپزسیۆن چوونەتە نێو دابقەوە بە تانک و پشتیوانی ئاسمانی لەشکری تورکیاوە.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵۆی تورکیا ڕادەگەیەنێت فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و هاوپەیمانانی نێونەتەوەیی هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی دابق و ئەرشەکی نزیکی.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت چەکدارانی داعش لە ناو دابق دەرچوون.

XS
SM
MD
LG