Accessibility links

ئەنگێلا مێركل: پێویستە تاوتوێی ناوچەیەکی پارێزراو لە ناو باکوری عێراق بۆ ئێزیدییەکان بکرێت


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند تاوتوێی پلانەکان دەکرێت بۆ دانانی ناوچەیەکی پارێزراو بۆ ئێزیدیەکان لە عێراق تا بتوانن بگەڕێنەوە باکوری وڵاتەکە.

مێرکڵ لە میانەی کۆنفرانسێکی باڵی گەنجانی پارتی کۆنەپارێزی ڕایگەیاند " ڕاستگۆیانە پێتان دەڵێم بەرنامەکان هێشتا تەواو نەبوون بەڵام لە ئەجەندادان".

لێکۆلەرەوانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی 6 دا ڕایانگەیاند داعش جینۆسایدی دژ بە ئێزیدییەکان لە سوریا و عێراق ئەنجام داوە بە مەبەستی لەناوبردنی ئەو کۆمەڵگا ئاینییە 400 هەزار کەسییە، بە ڕێگای کوشتن، بە کۆیەلە کردنی سێکسی و تاوانەکانی تر.

مێركڵ ڕایگەیاند گرنگە بیر لەوە بکرێتەوە کە ئێزیدییەکان چۆن لەماڵەکانی خۆیان دەرکران لەلایەن داعشەوە ئاوها ناوچەیەکی پارێزراویان بدرێتە تا پاش شکستپێدانی داعش بگەڕێنەوە بۆی.

گوتیشی گرنگ بوو لەسەر ئەم بابەتە قسە لەگەڵ ئێزیدییەکان و هێزەکانی پێشمەرگەش بکرێت لە باکوری عێراق.

ڕێبەرانی کۆمەڵگای ئێزیدییەکان داوایان کردووە کە ناوچەیەکی کە خۆیان بەڕیوەی بەرن لەلایەن هێزی نێونەتەوەییەوە بپارێزرێت و داواش دەکەن ئەو ناوچەیە کە لە باکوری عێراق بێت.

XS
SM
MD
LG