Accessibility links

هاوپەیمانێتی بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە پارتێکی یەمەنی بە هێرشەکەی هەفتەی ڕابوردوو تاوانبار دەکات


هاوپەیمانی بەڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند "زانیاری هەڵە" بوو بەهۆی هێرشەکەی هەفتەی ڕابوردوو بۆ سەر مەڕاسیمێکی بەخاکسپاردن لە پایتەختی یەمەن کە لە ژیر دەستی سەرهەڵداواندایە و بوو بەهۆی کوشتنی 140 کەس و بریندار بوونی نزیکەی 600 کەسی تر.

تیمی هاوبەشی هەڵسەنگاندنی ڕووداوەکانی هاوپەیمانێتییەکە ڕایگەیاند پارتێکی سەر بە بنکەی ستافی بەرپرسی گشتی یەمەن زانیاری ئەوەی دابوو ە ئەو هۆڵە لە سەنعا پڕە لە ڕێبەرانی سەرهەڵداوە حوسیە شیعەکان کە هاوپەیمانییەکە لە ساڵی 2015وە هێرش دەکاتە سەریان.

بەیاننامەکە بە زمانی ئینگلیزی بڵاو کراوەتەوە و تیایدا هاتووە " ئەو پارتەی کە ناوی ئاشکرا نەکراوە سور بوو لەسەر ئەوەی ئەو شوێنە شوێنێکی لەشکرییە کە بوو بە نێوەندی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیەکە."

لێکۆلەران داوایان لە هاوپەیمانیەکە کرد کە دەستبەجێ بە یاساکانی هێرشکردندا بچێتەوە و پێشنیازیش دەکەن کە قەرەبووی خێزانەکانی قوربانیان بکەنەوە.

XS
SM
MD
LG