Accessibility links

ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی گازی ژینگە پیسکەر


نزیکەی 200 وڵاتی جیهان ڕۆژی شەممە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی مێژووی بۆ کەمکردنەوەی گازی ژینگەپیس کەری کەلە ئامێرە سارکەرەوەکاندا بەکاردێت، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەربەرەکانی دژ بە گۆڕانی کەشو هەوا.

ئەم ڕێککەوتنەی کە بە مەبەستی کەمکردنەوەی مادەی هایدرۆفلۆرۆ کاربۆن ناسراو بە HFC ، ئەنجام دراوە لە کۆبونەوەی گۆڕانی کەشو هەوا لە کیگالی ڕواندا ڕاگەیەندرا.

HFC دەشێ کاریگەرییەکەی بە ئەندازەیەک بێت کە هەزاران جار زیاتربێت لە قەوارەی کاربۆن دایۆکساید کە تێکەڵ بە هەوا دەبێت.

سەرۆک باراک ئۆباما لە بەیاننامەیەکدا ئەو ڕێککەوتنەی نیوان 197 وڵات و حکومەت بە هەنگاوێک بۆ گەیشتن بە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم گرفتە لەقەڵەم دا. سەرۆک ئۆباما گوتی " ئەم ڕێککەوتنە ئەوە نیشان دەدات کە ئێمە دەتوانین پێکەوە بڕیار بدەین بۆ پاراستنی هەسارەکەمان بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ پێشوەبردنی ژیان لە هەمو وڵاتەکاندا و باشترکردنی ژیانی خەڵکەکانی."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن کیری کە لە کۆنفراسی کیگالی ئامادەبوو گوتی " ئەمە هەنگاوێکی گرنگی بەرەوپێشوە چوونە."

ڕێککەوتنەکە وڵاتانی جیهانی بەسەر سێ گروپ دا دابەش کردووە لە سێ کاتی جیاوازدا بۆ ئەوەی دەست بکەن بە کەمکردنەوەی HFC .

ئەمەریکا و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا پەیمانیان داوە لە ساڵی هەتا ساڵی 2019 لەسەدا 10 ی ئەو گازە کەمبکەنەوە و هەتا ساڵی 2036 لەسەدا 85ی.

وڵاتانی بەرەوڕسکانچووش هەتا ساڵی 2024 یان 2028 بەکارهێنانی کەم دەکەنەوە. گروپی سێهەمیش وڵاتانی وەکو، هندستان، ئێران، عێراق، پاکستان و وڵاتانی کەنداو پاشان دوامەوڵەتیان دێت بۆ کەمکردنەوەی.

ژمارەیەک لە وڵاتە دەوڵەمەندەکان لە ئێستاوە دەستیان کردووە بە کەمکردنەوەی HFC.

XS
SM
MD
LG