Accessibility links

داعش بیری نەوتی ڕه‌ش ده‌سوتێنێت تا دوكه‌ڵێكى زۆر دروست بكات


ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی موسڵ نزیک بۆتەوە، لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت بەم زووانە لە هەمو لایەکەوە هێرش بۆ سه‌ر بنكه‌ و موڵگه‌كانى داعش ده‌ستپێبكات. ‌ هێزه‌ كوردى و عێراقيیه‌كان به‌ پاڵپشتى فڕۆكه‌ جه‌نگيیه‌كانى هاوپه‌يمانان به‌رنامەى ئازادكردنى موسڵيان هه‌يه‌ ، به‌ڵام له‌ ئێستادا باس له‌ هه‌بوونى دوكه‌ڵێكى زۆر له‌ ئاسمانى قه‌زاى خه‌باتى نزيك شارى هه‌ولێر ده‌كرێت كه‌ داعش دروستی كردووه‌ ، له‌باره‌ى هه‌بوونى ئه‌و دوكه‌ڵە‌ و كاريگه‌ريیە‌كانى، دڵگه‌ش ڕه‌مه‌زان پارێزه‌ر و دانيشتووى قه‌زاى خه‌بات به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكاى ڕاگه‌ياند ئه‌و دوكه‌ڵە‌ داعش دروستی كردووه‌ كه‌ تايه‌ و نه‌وتى ڕه‌شى سوتاندووه‌ و ئه‌مه‌ش كاريگه‌رى له‌ سه‌ر منداڵان دروست ده‌كات و تووشى نه‌خۆشى ده‌بن .

لاى خويه‌وه‌ موقه‌ده‌م حه‌يده‌ر ئه‌بوبه‌كر به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى قه‌زاى خه‌بات له‌ باره‌ى ئه‌و دوكه‌ڵەوه‌ بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا ده‌ڵێت له‌وانه‌يه‌ داعش بيره‌ نه‌وتى سوتاندبێت بويه‌ ئه‌م دوكه‌ڵە‌ هه‌يه‌ و كاريگه‌ريه‌كه‌ش گه‌يشووته‌ لاى خه‌بات و زياتريش ده‌بێت چونكه‌ ئه‌گه‌ر داعش موسڵ له‌ ده‌ست بدات له‌وانه‌يه‌ شتى گه‌وره‌تر بكات و ئێستاش سه‌بر سه‌بر دوكه‌ڵه‌كه‌ وا كه‌م ده‌بێته‌وه‌ .

له‌ لايه‌كى تر سه‌باره‌ت به‌ گرتنه‌وه‌ى شارى موسڵ و زيانه‌كان، ئه‌مڕۆ رۆژى شه‌ممه‌ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يامێكيدا بۆ راى گشتى رايگه‌ياند هه‌ماهه‌نگى ته‌واو هه‌يه‌ له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراقى كه‌ هه‌موو هه‌ولێك ده‌درێت‌ پێكه‌وه‌ نه‌هێلن هيچ رووداوێكى نه‌خوازراو درۆست بێت و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى راگه‌ياندووه‌ كه‌ هه‌ولێر و به‌غدا له‌ سه‌ر پێكهێنانى كۆميته‌يه‌كى باڵاى سياسى هاوبه‌ش رێككه‌وتوون بۆ كۆنتڕۆڵكردن و سه‌رپه‌رشتيكردنى بارودۆخ و پێشهاته‌كانى دواى ئازادكردنى موسڵ.

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری لە هەولێر

XS
SM
MD
LG