Accessibility links

ژمارەیەکی تری ژنان دەڵێن تڕەمپ ماچیکردوون و دەستی بۆ بردوون


لە ڕۆژی چوارشەممەدا زۆر ڕەخنەی تر هاتە پێشەوە لە دۆناڵد تڕەمپی کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی لەلایەن چەند ژنێکەوە کە ڕەفتاری نابەجێ ترەمپ دەرحەقیان ئاشکراکرد،لەو دەمەی لەگەڵیا بوونە لەناو فڕۆکە و باڵەخانەی ترەمپ تاوەر لە نیویورك و یانەی مار- ئەی- لۆگۆ ئەوەی تڕەمپ خاوەنێتی لە فلۆریدا.

لەلایەکی ترەوە کۆمپەینەکەی هیلاری کلنتونی کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی لە ڕەخنەلێگرتن بێ بەشنەبوو، لە ئەنجامی بڵاوکردنەوەی ماڵپەری ویکیلیکس بۆ بەسەدەها ئیمێلی هاککراو لەوانەی کارمەندەکانی نووسیبوویان لە ساڵی 2011 دا.

ئەم هەواڵەنە سەرچاوەیان لە ڕاپۆرتەکانی نیویۆرك تایمز و پاڵم بیچ پۆست و گۆڤاری بەناوبانگی پیوپڵ وەرگرتووە دوابەدوای ئەوەی ژنەکان چاویان بە ڤیدیۆکەی هەفتەی ڕابردووی تڕەمپ کەوت ئەوەی تیایدا شانازی بە ماچکردن و دەستبردنی بۆ ژنان بەبێ ویستی خۆیان دەکات ولەدواییدا نکۆلی لێکرد لەمیانەی دیبەیتەکەی ڕۆژی یەکشەممەدا لەگەڵ هیلاری کلنتونی ڕکابەریدا.

ڕاپۆرتەکەی تایمز لەسەر بنەمای قسەکانی دوو ژن بڵاوبۆتەوە کە یەکێکیان کاردارە و باسی لەوەکردووە لەو دەمەی بەتەنیشت تڕەمپەوە دانیشتوە لەمیانەی گەشتێك بۆ نیویۆرك، تڕەمپ دەستی بۆ سنگی و شۆینی تری بردبوو. جیسیکا لید دەشڵێت تڕەمپ وەك ئەکتەبۆت دەستی لەهەموو شۆێنێکدابووە.

خانمێکی تر بەناوی رەیچل کوکس ، لەدەزگایەکی خانووبەرە کاریکردووە لە باڵەخانەی ترمپ تاوەر لە نیویۆرك لەساڵی 2005 دا گوتی گوایە ویستۆیتی خۆی بەتڕەمپ بناسێنی لە ئیلیڤەیتەرەکە و تەوقەی لەگەڵ کردووە بەڵام ترەمپ دەستی بەرنەداوەو ماچی دەمی کردووە. هەردوو ژنەکە بێزاریان لەو ڕەفتارانەی تڕەمپ دەربریبوو.

تایمز گوتوشێتی تڕەمپ نکوڵی لە گرتنەبەری ڕەفتاری لەو جۆرە دەرحەق بەو ژنانە کردووە و لەدواییدا کۆمپەینەکەی گوتوویانە ئەم قسانە هەولێکە بەمەبەستی ناوزڕاندنی.

هەرچەندێکە ڕۆژنامەی پاڵم بیچ پۆست بڵاویانکردۆتەوە لەسەر زاری خانمێکی تر بەناوی میندی مەكگلیڤری ، گوایە لەو دەمەی یارمەتی هاورییەکی وینەگریداوە لە بۆنەیەك لە یانەی مار ئەی لۆگۆ لە فلوریدا و لەتەنیشت ترەمپ و هاوسەرەکەیەوە ڕاوەستاوە ، تڕەمپ لە پشتەوە دەستی بۆ بردووە.

هەروەها خانمێکی تر بەناوی ناتاشا ستۆینۆف ، لەو دەمەی پێشتر ڕاپۆرتی لەسەر یەکەم ساڵیادی هاوسەرگیری دۆناڵد تڕەمپ و میلانیا هاوسەری ئامادەکردووە، تڕەمپ گەشتی لەناو شۆینەکە پێکردووە و کەبەتەنها بوون لە ژورێکدا دەرگای لەسەر داخستووەو بەرەو دیوارەکە پاڵی پێوەناوە و ماچیکردووە.

لەلایەکی ترەوە هیلەری کلنتونی کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی هەروەها دووچاری ڕەخنەلێگرتن بوو لە ڕۆژی چوارشەممەدا لەو دەمەی ماڵپەری ویکیلیکس ئیمێلی هاککراوی ژمارەیەك کارمەندی کۆمپەینی هیلاری کلنتونیان بڵاوکردەوە. لەوانە نامەکانی نێوان جنیڤەر پاڵمییر بەریوبەری پەیوەندییەکانی کلنتون و جۆن هالپن کارمەندی باڵا لە دەزگای سینتەر فور ئەمەریکەن پرۆگرەس لەساڵی 2011 . لە یەکێك لە نامەکان، هاڵپن ڕەخنەدەگرێت و دەڵێت زۆربەی کۆنەپارێزە بەهێزەکان هەر هەموویان کاثولیکن و ڕیبازەکانیان بە فرتوفێڵی ئەو بیروبۆچوونە ئاینییە ناودێردەکەن.

لە نامەیەکی تردابۆ جۆن پۆدیستا بەریوبەری ئێستاکەی کۆمپەینەکەی کلنتون نیردراوە لەلایەن ساندی نیومان سەرۆکی دەزگایەکی پێشکەوتووخواز کەداوای بەهاری کاثۆلیکیان دەکرد لەسەر هەمان شێوەی بەهاری عەرەبی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هاتووە پێویستمان بەبەهاری کاثۆلیکی هەیە تا کاثولیکییەکان بەخۆیان داوای کۆتاییهێنان بەسەردەمی دیکتاتورەکانی مامناوەندی بکەن و سەرەتای دەستپێکردنی کەمێك دیموکراسی و ڕێزلێنان لە یەکسانی نێوان نێرومێ لە کڵێسەی کاثۆلیکی.

دۆناڵد ترەمپ لە ڕۆژی چوارشەممەدا گوتی ئەوە دواترین بەڵگەی ڕق وکینەی کۆمپەینی کلنتونە بەرامبەر بە ئەمریکیە ئیماندارەکان و گوتی کەسێکی خاوەن بیروباوڕی ئاینی دەبێت دەنگ بە دۆناڵد تڕەمپ بدات.

جێ وتنە دەزگای فیدرالی بۆ لێکۆلینەوە واتە ئێف بی ئای خەریکی لێکۆلینەوەیە لەو ئیمیلە هاککراوانە وەك بەشێك لە گومانێکی بەرفراوانتر لەسەر هاککردنی رووسیا بۆ ئیمێلی دیموکراتەکان.

XS
SM
MD
LG