Accessibility links

دیاری موحەمەد: تورکیا لە شەردا هیچ دەسکەوتێکی نییە جگە زیان گەیاندن بە سرۆشتی ناوچەکانی کوردستان

  • Jani Diylan

Diyari Mohammad

Diyari Mohammad

هەمیشە ئەوەی لە میدیاکاندا دەبینین و لە خەڵکی ناوچەکەوە دەبیستین، فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بە بەردەوامی بە ئاسمانی قەندیل و ناوچە سنوریەکانی هەردوو بەری کوردستان لە فرین، چالاکی و بۆمبارانکردندان.

کەوتنە خوارەوەی فرۆکەیەکی F16 لە لایەن گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە، ئایا ئاماژەیەکە بە چڕتر بۆنەوەی شەر و پێکدادانەکان لە نێوان لەشکەری تورکیا و گەرەیلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان؟

رۆژنامەوان دیاری موحەمەد لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" تورکیا هیچ کات نیەتی ئاشتی نەبوە، مانگێک پێش ئێستا کە بە فەرمی شەری نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا دەستیپێکردەوە، تورکیا هیچ کات نەیتوانیوە و ناتوانی لە ناو خاکی خۆێدا شەر لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە بکات، چونکە گەریلاکانی پەکەکە لەسەر هێڵی سنووری رانەوەساتوون هێرش بکەنە سەر سوپای تورکیا بەڵکو گەریلاکان لە ناوخۆێ باکوری کوردستان چالاکیەکانیان ئەنجام دەدەن، بەڵام تورکیا کاتێک لە باکوری کوردستان زیانی بەر دەکەوێت هێرش دەکاتە سەر قەندیل و زیان بە سرۆشتی ناوچەکە دەگەینێ".

کاک دیاری هەر وەها دەڵێت" ئەوەی کە بینیمان لەو ماوەیەدا کەوتنی فرۆکەیەکی هەم جەنگی و هەم سیخوری لە ناوچەی بادینان و دوواتر کەوتنی فرۆکەیەکی F16 کە گەورەترین چەکە بە دەست سوپای تورکیاوە لە ناوچەیەکی سنووری، هەموو ئەوانە ئاماژەنە ئەوەی شەرەکە چڕبوەتەوە و دژوارتر دەبێت لە داهاتوودا".

کاک دیاری دەشڵێت" تورکیا لە شەردا هیچ کات هیچ دەسکەوتێکی نییە جگە لەوەی کە بتوانێ زیان بە سرۆشتی ناوچەکانی کوردستان بگەینێ، تورکیا هەموو ئەو هاوپەیمانەتیانەی کە دەیکات و هەموو ئەو سازشانەی کە لەگەڵ ئیسرائیل و روسیا دەیکات، هەموو ئەو هەنگاوانە تەنیا بۆ ئەوەیە باڵا دەستی خۆێ بەسەر پارتی کرێکارانی کوردستان بسەپێنی".

XS
SM
MD
LG