Accessibility links

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت بڵاوبوونەوەی خواردنەوە شیرینییەکان فاکتەری سەرەکین بۆ زیاد بوونی نەخۆشی قەڵەوی. پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لیسا شلاین لە ژنێڤەوە ڕادەگەیەنێت، ئەو ئاژانسەی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە حکومەتەکان دەکات کە باجی زۆر بخەنە سەر خواردنەوەکانی کە شەکری زۆر تێدایە بۆ ئەوەی ئەم گرفتە تەندروستیە جیهانییە کەم بکەنەوە.

ڕاپۆرتێکی نوێ ئاماژە بەوە دەکات نزیکەی 1 لەسەر سێی کەسانی سەرو تەمەن 18 ساڵ لە سەرانسەری جیهاندا کێشیان لە ئاستی باڵایان زیاترە و نزیکەی نیو ملیار لەوانە نەخۆشی قەڵەوییان هەیە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی وا مەزەندە دەکات کە 42 ملیۆن منداڵی تەمەن ژێر پێنج ساڵ لە ساڵی ڕابوردوو کێشیان زیاد بووە. ئەمەش گوزارشت لە زیاد بوونی نزیکەی 11 ملیۆن حەڵەت دەکات لە ماوەی 15 ساڵی ڕابوردوو. نزیکەی نیوەی ئەم منداڵانە لە ئاسیا دەژین و لە سەدا 25یشیان لە ئافریکا.

ئەم ئاژانسەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت خواردنی ناتەندروست هۆکاری سەرەکی زیاد بوونی نەخۆشی شەکرەیە کە سالانە نزیەکی 1 ملیۆن و نیو کەس بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدەن. ڕێکخراوەکە دەڵێت خواردەنەوە شیرینەییەکان هۆکاری سەرەکی ئەو نەخۆشیەشن.

تیمۆ واگانیڤلۆ ڕێکخەری WHO لە بەشی ڕێگاگرتن لە نەخۆشییەکانی کە ناوگوێزرێنەوە. بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند دانانی باج لەسەر ئەو جۆرە خواردنەوانە بەکارهێنانی کەمتر دەکاتەوە و بەم شێوەیە ژیانی زیاتر دەپارێزرێت.

هەروەها دەشڵێت مەکسیک کە لە ساڵی 2014وە لەسەدا 10 باجی لەسەر ئەو خواردنەوانە زیاد کرد ساڵی پار دەکەوت لە لە سەدا 6 بەکارهێنانیان کەمتربۆتەوە. لە نێو کەسە هەژارەکاندا لەسەدا 17 کەمتر بۆتەوە.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت ژمارەی نەخۆشی قەڵەوی لە چین لە هەمو جیهان زیاترە ئەوەی 43 ملیۆن پیاو و 46 ملیۆن ژن. و پاش ئەویش ئەمەریکا بە پلەی دوهەم دێت کە 41 ملیۆن پیاو نەخۆشی قەڵەویان هەیە لەگەڵ 46 ملیۆن ژن.

XS
SM
MD
LG