Accessibility links

موختار نەقشبەندی: شەڕ لە نێوان ئێران و عەرەبستانی سعودی هەمیشە شیانی هەیە

  • Jani Diylan

Mokhtar Naghshbandi

Mokhtar Naghshbandi

ساڵەهایە پەیوەندیەکانی ئێران لەگەڵ زۆری وڵاتانی ناوچەکە و جیهاندا گرژی تێکەوتووە، بگرە هەڕەشە لە یەک کراوە و هەندێ جاریش پێکدادانی بچووکیش هەبوە.

ئاخۆ شیانی هەیە رۆژێک ئەم هەڕەشانەی کە لە نێوان ئێران، عەرەبستانی سعودی وە یاخود تورکیادا هەیە، شەرێکی گەورەتری لێبکەوێتەوە؟

رۆژنامەوان موختار نەقشبەندی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بەڵێ، ئەگەر ئێمە سەیر بکەین عەرەبستان هەمیشە لە چەند ساڵی رابوردوودا بودجەی سیەم وە یا چوارەمی لەشکەری جیهان بوە، واتە بۆدجەکەی بۆ کاروباری لەشکەری لە بودجەی وڵاتانی هیند، ئینگلستان و فەرەنسا زۆرترە، ناتوانین پەس ئەوە لەبەر چاو بگرین عەرەبستان مانورەکەی تەنها بۆ دیکۆر داناوە، بەڵێ شیانی شەر هەمیشە بوونی هەیە، هەرچەند وەزیری بەرگری عەرەبستان پارەکە راێگەیاند کە شەر لە نێوان و عەرەبستان کارەسات و ئەحمەقانەیە، بەڵام ئەو شتە دوور لە چاوەروانی نییە".

کاک موختار هەر وەها دەلێت" ئەگەر ئێمە سەیر کەین راستە عەرەبستان لە پلەبەندی لەشکەری جیهانیدا، پلەی 24 و ئێران 21 بەڵام بەو پێێەییەی عەرەبستان زەمینی هاوبەشی لەگەڵ ئێراندا نییە، لە شیانی هەڵگیرساندنی شەردا، هێزی ئاسمانی عەرەبستان یەکلاکەرەوی شەر دەبێت، ئێستاکە عەرەبستان نزیکەی 400 فرۆکەی شەرکەری هەیە کە 75 یان F15 نە و توانای لە ناوبردنی 250 فرۆکە شەڕکەرەکانی ئێرانی هەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا ناتوانین توانایی ئێرانیش لەبەر چاو نەگرین".

کاک موختار دەشڵێت" لە شەڕدا تەکنەلوژی زۆر گرنگە، درووستە ئێران لە رووێ زانستی و تەکنەلۆژیەوە لە عەرەبستان بەهێزترە، بەڵام ئەو تەکنەلۆژیەی ئێران لەو ئاستەدا نییە کە بتوانێ چەکی زۆر پێشکەوتوو درووست بکات".

XS
SM
MD
LG