Accessibility links

پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوە لەبارەی گرتەڤیدیۆیەکی دەنگی ئەمەریکا دەدات


گرته‌ ڤيديۆيه‌ك كه‌ له‌ په‌يجه‌كانى ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و به‌ هه‌زاران كه‌س شه‌ير و لايك و كومێنتى كردووه‌ پۆليسى هه‌ولێرى هينايه‌ ده‌نگ له‌مباره‌يه‌وه‌ بۆ چه‌ند ميديايه‌كى هه‌رێمى كوردستان روونكردنه‌وه‌يان ‌ دا ، له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ياندا هۆگر عه‌زيز وته‌بێژى پۆليسى هه‌ولێر رايده‌گه‌يه‌نێت فه‌رهاد پيرباڵ ده‌يويست له‌ناو حه‌ره‌مى دادگا ناڕه‌زايى ده‌رببڕێت، به‌ فه‌رمانى دادوه‌ر پاسه‌وانه‌كان رێگريان لێكردووه‌ و پێى ڕاگه‌يه‌نراوه‌‌ كه‌ ده‌توانێت له‌ ده‌ره‌وه‌ى دادگا ناره‌زايى ده‌رببڕێت نه‌ك له‌ ناو دادگا .

لاى خويه‌وه‌ دكتۆر فه‌رهاد پيرباڵ مامۆستاى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين دواى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ لايه‌ن پۆليسه‌وه‌ ده‌كرێته‌ ده‌ره‌وه‌ى دادگا له‌باره‌ى مه‌به‌ستى چوونى ناوبراو بۆ دادگا به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكاى گوت ” ده‌مويست له‌ مه‌حكه‌مه‌ شكايه‌ت له‌ مه‌حكه‌مه‌ بكه‌م به‌ڵام نه‌يانهێشت چونكه‌ هه‌زار و يه‌ك كه‌يس هه‌يه‌ بيست و يه‌كيان من ئيشم له‌ سه‌ريان كردووه‌ مه‌زلومن حه‌ڤده‌يان پێشمه‌رگه‌ن."

وته‌بێژى پۆليسى هه‌ولێر لێدوانى فه‌رهاد پيرباڵ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت فه‌رهاد پيرباڵ له‌ سه‌ر كه‌يسێك كه‌ كێشه‌ى كۆمپياله‌يه‌ چووه‌ته‌ دادگاى هه‌ولێر و بريارى دادگاش به‌ لايه‌نى ئه‌ودا نه‌بووه‌ بويه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ نانه‌وه‌ى ئه‌م كێشه‌يه‌.

له‌ گرته‌ ڤيديۆكه‌دا پۆليس پاڵ به‌ دكتۆر فه‌رهاده‌وه‌ ده‌نێن و راده‌كێشرێت و ده‌كرێته‌ ده‌ره‌وه‌ى دادگا و ناوبراويش له‌ ده‌ره‌وه‌ى داگا چه‌ندين ووشه‌ى نەشیاو ئاراسته‌ى به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دادگا ده‌كات و به‌ ناعه‌داله‌تيان له‌ قه‌له‌م ده‌دات و داواى ده‌ستله‌كێشانه‌وه‌يان لێ ده‌كات.

XS
SM
MD
LG