Accessibility links

پشتیوان زاهیر: هیوادارم لایەنەکان هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن با چیتر گەنجان سەری خۆیان هەڵنەگرن


پشتیوان زاهیر
پشتیوان زاهیر

بەپێی ڕای زۆرێک لە چاودێر وەک چۆن قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر بواری پەروەردە و خوێندن بە هەمان شێوە لەسەر گەنجانیش.

پشتیوان زاهیر، نوسەر و ڕۆژنامەوان هاوڕایە و دەڵێت بە دڵنیاییەوە ئەم قەیرانە هەموو لایەنەکانی ژیانی گرتۆتەوە و لەم ڕەوشەدا خوێندن و پەروەردە پشکی شێریان بەرکەوتووە وەک دەڵێت بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستیدان ژمارەیەکی بەرچاوی خوێندکاران دەستبەرداری خوێندن بوون و ڕوویان لە مەیدانەکانی کارکردن کردووە، ئەمە بێ لەوەی تەنانەت مامۆستایانی زانکۆ داوای مۆڵەتی بێ موچە دەکەن تا بچن لە زانکۆکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقدا کار بکەن.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ ڕەڤین دۆسکی، پشتیوان زاهیر باسیش لەوە دەکات ئەم قەیرانەی هەرێم سیاسیە و دروستکراوە و دەشڵێت هۆکارەکانی ئەم قەیرانە لەوانە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بوونەتە لەمپەرێکی گەورە لەبەردەم بەرەوپێشچوونی کۆمەڵێک پرۆسەی گرنگ لە هەرێمی کوردستاندا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:49 0:00

XS
SM
MD
LG