Accessibility links

ئەو باوباهۆزەی ناوی لێنرا ماتیو لەو قۆناغی زریان دەرچوو، و لاواز بۆوە پاش هەفتەیەک لەوەی کە زیانێکی زۆری گەیاند بە دورگەکانی کارەبیەن و کەنارەکانی ئەتلانتیک لە ئەمەریکا و نزیکەی 1000 کەسیشی کوشت زۆربەیان لە هایتی.

ئەو باهۆزە چەند گەڕەکێکی وێران کرد و زیانێکی زۆری کشتوکاڵی لە کۆماری دۆمنیکان، جەمەیکا، کوبا و بەهاما داوە.

هایتی سێ ڕۆژی پرسەی گشتی ڕاگەیاند ئۆفیسی سەرۆکی وڵاتەکە ڕایگەیاند " بۆ هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ دایک و باوکان و هاوڕییانی قوربانیانی زریانی ماتیو و دانیشتوانی ناوچەکە کە ئەو زریانە کاریتێکردوون سێ ڕۆژ پرسەی سەرتاسەری ڕادەگەیەنین."

ماتیو بەسەر کەرناری دەرەوەی کارۆلینای باکور بەرەو باکوری ڕۆژئاوا دەرڕوات لە کاتێکدا هێزی بایەکەی 120 کیلۆمەترە لە کاتژمێریکدا، ئەمەش نیوەی هێزەکەی هەفتەی پێشوویەتی، بەڵام هێشتا لەو ئاستەدایە کە کەشناسانی ئەمەریکا دەڵێن دەشێ زیانی زیاتر بگەیەنێت.

لە زۆربەی شوێنەکان لافاوێکی زۆر ڕاگەیەندراوە بە درێژایی 950 کیلۆمەتری کەناری ڕۆژئاوای ئەمەریکا لە فلۆریداوە تا باکور بۆ کارۆلینای باکور. سەرۆک باراک ئۆباما باری نائاسایی لە 4 ولایەتی ئەمەریکا ڕاگەیاندووە کە بەلایەنی کەم 15 کەس بەهۆی ئەو زریانە گیانیان لەدەستدا. و هەروەها هاوکاری حکومەتی بۆ ئەو ولایەتانە ڕاگەیاند.

ماتیۆ بەهێزترین باوباهۆز بوو کە لە ماوەی نزیکەی 10 ساڵی ڕابوردوودا لە کەناری ئەمەریکا بدات و ماوەکەیشی زۆر بوو، بەڵام ڕێژەی زیانەکان لە ئەمەریکا زۆر کەمتربوو لەوەی کە پێشبینی دەکرا.

ئەو زریانە لە بەهێزترین حاڵەتیدا بوو کاتێک گەیشتە دورگەکانی کارابیان نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر لەو کاتەدا ‌هێزی بایەکەی 235 کیلۆمەتر بوو لە کاتژمێرێکدا.

هایتی دەڵێت ئەو باوباهۆزە کاریکردۆتە سەر نزیکەی ملیۆن و نیوێک لە دانیشتوانەکەی و 350 هەزار کەس پێویستیان بە هاوکاری هەیە لە کاتێکدا کە بێماڵ بوون.

لەشکری ئەمەریکا بە ڕێگای ئاسمانی و دەریایی خۆراک و دەرمان دەگەیەنێت بە دانیشتوانی هایتی.

UNICEF ڕادەگەیەنێت بارودۆخی هایتی زۆر لەبارە بۆ بڵاو بوونەوەی نەخۆشییەکانی کە لە ئاوەوە بڵاو دەبنەوە. مارک ڤێنسینت نوێنەری UNICEF لە هایتی دەڵێت " ڕۆژ بە ڕۆژ مەترسی کولەیرا زیاتر دەبێت".

XS
SM
MD
LG