Accessibility links

دکتۆر سەربەست نەبی: پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیار بۆ ئەنەکەسە و قەندیلیش بڕیار بۆ پەیەدە دەدات

  • Balen Salih

دکتۆر سەربەست نەبی

دکتۆر سەربەست نەبی

ڕوسیا بڕیارێکی تایبەت بە سوریا و دۆزی شاری حەڵەب لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڤیتۆ دەکات.

لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا ئەمە پێنجەمین جارە مۆسکۆ ئەو بڕیارانەی پەیوەندییان بە سوریاوە هەیە ڤیتۆ بکات.

ئایا بەم جۆرە پشتیوانیە ڕوسیا دەتوانێت حکومەتی سوریا ڕزگاربکات لەو هەموو قەیران و تەنگژانەی ڕووبەڕووی بوونەتەوە؟

دکتۆر سەربەست نەبی، شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت ئەم ڤیتۆ نوێیەی مۆسکۆ لە ئەنجومەنی ئاسایش کردی ڕەوشی سوریا دەباتە قۆناغێکی نوێوە بەتایبەتیش لە ململانێی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆندا زیاتر دەکات وە وەک دەڵێت لەو ڕوانگەیەوەی هیچ ئاماژەیەک لە ئارادا نییە بۆ جۆرێک لە یەک نزیکبوونەوەیان چونکە مۆسکۆ و دیمەشق ڕێککەوتون لەسەر ئەوەی هیچ وتووێژێکی سیاسی نەکەن تا ئەوکاتەی شەڕەکانی حەڵەب یەکلادەبنەوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر سەربەست نەبی ئاماژەش بەوە دەکات تورکیا ئامادەیە هەرچ شتێک بێت بۆ ڕوسیای بکات بە ئامانجی ئەوەی ئەو ناوچانەی لەشکری تورکیای لێیە لە سوریادا (جەرابلوس) فراوانتر بکات و دەشڵێت بەشیکی ئامانجەکەی دەسەڵاتدارانی ئانکەرە لێسەندنەوەی شاری مینبجە لە هێزی سوریای دیموکرات.

دکتۆر سەربەست دەڵێت کورد لە ڕۆژئاوا بڕیاری لە دەستدا نییە و هەرچی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریایە (ئەنەکەسە) بڕیاری نەتەوەیی و سیاسی فرۆشتووە و لەسەر پڕوپاگەندە لە دژی هێزی بەرامبەری دەژی، لە دەمێکدا هێزی دووهەمیش پارتی یەکێتی کورد (پەیەدە) زۆر بە کەڵکی خەڵک نایەت و بێزاریەکیشی لەناوخەڵکدا دروست کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG