Accessibility links

پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و تورکیا


هەوڵە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئەنکەرەو موسکۆ پێشبینی دەکرێت پەرەبسێنێت، لەکاتێکدا سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتین ڕۆژی دووشەممە سەردانی تورکیا دەکات. بەڵام جیاوازییەکان لەنێوان ئەنکەرەو مۆسکۆدا سەبارەت بە جەنگ لەناو سوریادا کە تورکیا بە هاوپەیمانکردنی خۆی بۆ زیاتر نزیکبوونەوە لە سعودییە هەڕەشەیەک دەبێت و باڵدەکێشێت بەسەر سەردانەکەی پوتینەوە، دۆریان جۆنس لەو بارەیەوە ئەم ڕاپۆرتەی لە ئیستەنبوڵەوە ئامادەکردووە.

بڕیارەکەی ڤلادیمێر پوتین بۆ ئامادەبوون لەکۆنگرەی جیهانی وزە لە ئەستەنبوڵ دواهەمین هەوڵە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان؛ پاش ئەوەی کە هێزی ئاسمانی تورکیا فڕۆکەیەکی هێرشبەری روسیایان لە سنوری ئاسمانی سوریادا خستەخوارەوە، موڕات بیلهان جێگری سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی کە بنکەکەی لە ئەنکەرەیە دەڵێت سەردانەکەی پوتین هەنگاوێکی گرنگە بۆ باشکردنی پەیوەندییەکان.

"ئەمە بە دواداهاتنی سەردانەکەی ئەردۆگانە بۆ سەینت پتریسبۆرگ، هاوکات هەنگاونانی تایبەت کە دراون بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بۆئەوەی جارێکی دیکە پەیوەندییەکان بێنەوە جێی خۆیان، پاش یەکتریبینینەکەی ئەردۆگان و پوتین هەندێک گەشەی پۆسەتیڤانە روودەدات لەنێوان پەیوەندییەکانی تورکیا و روسیادا."

ئەو پێشهاتە پۆسەتیڤانەیە پێشبینی دەکرێت لەبواری هاوبەشی وزەدا بێت، تورکیا لەڕووی جوگرافییەوە پردێکە لەنێوان روسیا و ئەوروپادا ، کە ماوەیەکی دورودرێژە لەلایەن مۆسکۆوە وەک جێگرەوەی ڕێڕەوەکەی ئۆکرانیا لە هێڵی گواستنەوەی گاز و گەیاندنی بە بازاڕەکانی ئەوروپا لێدەڕوانرێت. پرۆژەی هێڵی گواستنەوە کە بە ناوی "رێڕەوی تورکایا" ناودەبرێت پاش ئەو بارگرژییەی کە کەوتە نێوان پەیوەندییەکانی ئەنکەرەو مۆسکۆوە ئەو ڕێڕەوە راگیراوە.

سینان ئۆڵگن لەسەردانەکە بۆ زانکۆی کارینگی ئەوروپا دەڵێت سەردانەکەی پوتین بۆ ئەستەنبوڵ وا پێدەچێت بۆ چەسپاندنی هەنگاوەکان بێت بۆ هێنانی زیاتر نزیکخستنەوەی هەردوو وڵات لەیەکتری و بەڵام ئاگاهیش دەدات کە خاڵە سەرەکیەکانی بارگرژییەکە دەمێنێتەوە.

"پێشبینییەک هەیە کە رێکەوتننامەی نێوان هەردوو حکومەتەکە لەسەر پرۆژەی هێڵی گواستنەی تورک لەوکاتەدا واژۆ بکرێت. لەبەرئەوە لێدوانەکان لەبارەی هاریکاریی زیاتر سەبارەت بە وزە لەئارادا دەبێت. بەڵام هاوکات گفتوگۆی ئەنکەرەو موسکۆش بەتایبەتی لەسەر سوریا لەئارا دەبێت؛ بەڵام رووبەڕوو نا.

چاودێران ئاماژەیان بەوەدا کە بڕیارەکەی ئەردۆگان بۆ خاوکردنەوەی داوای تورکیا بۆ لابردنی بێ چەندوچونی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد ئاماژەیەکی سەرەکییە بە ئاڕاستەی پوتین. هەروەها راپۆرتەکانی دیکەش هەبوونەبارەت بەوەی تورکیا هاوکارییەکانی بۆ سەرەهەڵەداوانی سوریا کەمدەکاتەوە. بەڵام ئێستاکە ئەردۆگان هەوڵی خۆنزیکخستنەوە لە سعودییەی دەدات کە دووبارە رێساکانی تونددترکردۆتەوە دژی رژێمەکەی سوریا. دیبلۆماتی باڵای پێشووی تورکی ئایدن سەیڵجەن ، کە بۆ ماوەیەکی درێژ لەناوچەکەدا خزمەتیکردووە؛ هۆشداری دەدات کە ئەنکەرە زیاد لە پێویست سیاسەتێکی دژبەیەک پەیڕەودەکات.

"سەبارەت بە کەیسی تورکیا، گەمەیەکی پاڵەوانبازی لەئارادایە، کە تۆ ناتوانیت هەموو کاتەکان تۆپەکان لە هەوادا رابگریت، تۆ ناتوانیت هەمیشە پشتیوانییە نهێنییەکانت بۆ جیهادییەکان دەستەبەر بکەیت و لەگەڵ روسیاشدا بیت".

بە ئاماژە بە نیگەرانی مۆسکۆ، هێزەکانی تورکیا بەردەام دەبن لەشەڕی داعش لەسوریا تا زۆرترین ناوچەی ژێردەسەڵاتیان کۆنترۆڵبکەنەوە، سەرباری ئاگاهیدانەکانی روسیا سەبارەت بە کورتکردنەوەی ئۆپراسیۆنەکان، هاوپەیمانێکی دیکەی سەرەکی مۆسکۆ بەغدایە کە ئێستاکە بە قوڵی کەوتۆتە دووبەرەکییەوە لەگەڵ ئەنکەرەدا کە ئەنکەرە رازی نابێت هێزە سەربازییەکانی لەعێراق پاشەکشێپێبکات.

پێدەچێت بەلای ئەنکەرەوە سەودای وزە و کاردارییەکان ببنە مایەی ئەوەی کە ئەنکەرە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە ناوچەییەکانی لەگەڵ مۆسکۆدا یەکلایبکاتەوە، یان لانیکەم سنورداریان بکات، بەڵام چاودێران هۆشداری ئەوە دەدەن کە لەگەڵ موسکۆ و ئەنکەرەدا و دوو لایەنی دژبەیەکن لەسەر پرسی شەڕی سوریا و درێژەدان بە هەوڵەکانی نزیکبوونەوە بگرە سەختر دەکات.

XS
SM
MD
LG