Accessibility links

له هه‌ولێر سێهەمین كۆنگره‌ى ئابوورى يه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان بەڕێوەدەچێت


سێهه‌مين كۆنگره‌ى ئابوورى يه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان له‌ هۆڵى سه‌عه‌د عه‌بدوڵاى شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.‌ تیایدا به‌ ده‌يانبه‌رپرسى سياسى و ئيدارى و شاره‌زا و پسپۆرانىبوارى ئابورى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و وڵاتانى ئه‌وروپا ئاماده‌بوون. کۆنگرەکە له‌ سه‌ر ڕۆڵى كه‌رتى تايبه‌ت له‌ پێشوه‌چوونى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان بوو. له‌مباره‌يه‌وه‌ به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌به‌رهێنه‌ر و توێژه‌ران ڕاوبۆچوونی خويان خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌ چونيه‌تى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى قه‌يرانى دارايى له‌ هه‌رێمى كوردستان.

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوتارێكى پێشکەش کرد و لە به‌شێكى گوتاره‌كه‌يدا ڕایگەیاند ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عێراق بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى نەبڕیبایە و شه‌ڕى داعش و ئه‌و ژماره‌ زوره‌ى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران نه‌بوونايه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ مليۆنه‌ها دۆلار له‌ سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌وێت و هه‌روه‌ها له‌ هه‌مووى خرابتر دابه‌زينى نرخ نه‌وت نه‌بووايه‌ حكومه‌تى هه‌رێمباشتر و به‌ ده‌ستێكى كراوه‌تر هاوكار و هه‌ماهه‌نگى كه‌رتى تايبه‌تى ده‌كرد.

له‌ لايه‌كى تر شاسوار عه‌بدولواحيد خاوه‌نى گرووپى كۆمپانياكانى ناليا كه‌ له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا ئاماده‌بووه به‌م شێوه‌يه‌ باسى ئه‌و كێشه‌ و گرفتانه‌ ده‌كات كه‌ ڕووبه‌ڕووى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان بونه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت‌‌ ئابووريمان نيیه‌ تا كێشه‌ى ئابووريمان هه‌بێت ئێمه‌ كێشه‌ى سياسيمان هه‌يه‌ ده‌بێت ئيسلاح بكرێت و ئه‌گه‌ر ئيسلاحيش بكرێت ئه‌م حيزبانه‌ نامێنن دەروخێن چونكه‌ كاريان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هاووڵاتى بكڕن .

سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها زياتر ده‌ڵێبه‌هيچ شێوه‌يه‌ك ماناى ئه‌وه‌ نيه‌ كه‌ ئێمه‌ هيچ كه‌م و كوريمان نیيه‌ ، نه‌خێر لاوازى و كه‌م و كورى خومان وه‌ك خه‌رجى زياتر له‌ داهات، فره‌موچه‌يى ، زياده‌ڕۆيى له‌ دامه‌زراندن و چه‌ندين كێشه‌ى ديكه‌ له‌ سيسته‌مى كارگێرى و كارگێڕى دارايى .

پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری لەوێ ئامادە بوو و ئەم ڕاپۆرتەی بۆ ئامادە کردوین.

XS
SM
MD
LG