Accessibility links

سالار مەحمود: ئەمرۆ ئاشتی هەورامی خۆێ بە تەنیا بوەتە حکومەت و لە ناو حکومەتێشدا بوەتە بەرژەوەند پارێزێ گروپێکی بچووکی مافیایی

  • Jani Diylan

Salar Mahmud

Salar Mahmud

بریارە لە چەند رۆژی داهاتوودا لە یەکێک لە ژوورەکانی پەرلەمانی بریتانیادا کۆرێک بۆ سالار مەحمود ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ساز بدرێت بۆ باسکردن لەسەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان. ئاخۆ کاک سالار هەڵگری چ پەیامێکە؟

سالار مەحمود ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی رێکخراوەکانی سڤیل لە پەرلەمان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت" کۆرەکە بۆ باسکردنە لەسەر بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست و پێگەی کورد و ئاێیندەی کورد لەو چوارچێوەیەدا، لەبەر ئەوە لە ئێستادا و دووای 100 ساڵ لە پەیمانی سایکس – پیکو و لە ناو پەرلەمانی بریتانیادا بە بیرهێنانەوە و قسە کردن لەسەر ئەو نا رەواییە و ئەو نەخوێندنەوەی کە بۆ بارودۆخی ناوچەکە و پێکهاتەی ناوچەکە هەبوە، پیویستە بە ستراتیژێەتێکی دوور بینانە و واقعیانە بێت".

کاک سالار هەر وەها دەڵێت" لەو رووەوە ئێمە ئەم ناونیشانەمان هەڵبژاردووە لە پەرلەمانی بریتانیادا بۆ ئەوەی لە ئەگەری گۆڕانکاری ناوچەکەدا، بریتانیا و کۆمەڵگای نێۆنەتەوەیی قەرەبۆێ ئەو هەڵە مێژوویانە بکەنەوە بۆ ناوچەکە وە بە تاێبەتی بۆ نەتەوەی کورد، وە دەبێت لە گۆڕینی نەخشەی ناوچەکەدا کورد پێگەێ خۆێ هەبێت لە رووێ یاسای نێۆنەتەوەیی و یاسای نیشتمانی هاووشێوەی نەتەوەکانی تری ناوچەکە".

کاک سالار دەشڵێت" ئەمرۆ ئاشتی هەورامی خۆێ بە تەنیا بوەتە حکومەت وە لە ناو حکومەتێشدا بوەتە بەرژەوەند پارێزێ گروپێکی بچووکی مافیایی کە هەرێمی کوردستان و داهاتی هەرێمی کوردستان خستوەتە سەر مێزی قومار، دووڕاندویەتی".

XS
SM
MD
LG