Accessibility links

ڕێبەرێکی لەشکرێ جهانگی لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئەمەریکا و ئەفغانیدا دەکوژرێت


سەرکردەکانی تالیبان دەڵێن ملیتانێکی پاکستانی کە دەستی هەبوو لە ژمارەیەک هێرشی ئاستبەرزدا لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزی تایبەتی ئەفغانی و ئەمەریکادا لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کوژرا.

سێ سەرکردەی تالیبان ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند کە قاری ئەجمەل لە هەرێمی پاکتیکای ئەفغانستان کوژراوە. ئەوان دەڵێن ئۆپەراسیۆنەکە لە نیوەشەودا دەستیپێکرد و هەتا بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بەردەوام بوو. ئەوان بە مەرجێک ئەم زانیارییانەیان داوە بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس کە ناویان ئاشکرا نەکرێت.

ئەجمەل ڕێبەرێکی لەشکرێ جهانگی قەدەغە کراو بوو، بەهۆی پەیوەندی بە چەندین تەقینەوە بەدوایدا دەگەڕان یەکێک لەو تەقینەوانەش ئەوەی ساڵی 2009 بوو بۆ سەر تیمی کرێکێتی سریلەنکا کە شەش پۆلیسی تێدا کوژران و 7 لە یاریزانەکانیش بریندار بوون.

بەرپرسی پۆلیسی پاکتیکا ژەنەڕاڵ خەلیل زیا ئەو ئۆپەراسیۆنەکی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند ملیتانێک کوژراوەو سێ کەسی تریش دەستگیرکراون بەڵام هیچ زانیارییەکی زیاتری نەدا.

ژەنەڕاڵ چارلس کلیڤلاندی گوتەبێژی لەشکری ئەمەریکاش لە ئەفغانستان ئۆپەراسیۆنەکەی پاکتیکای پشتڕاست کردەوە.

XS
SM
MD
LG