Accessibility links

بەهۆی هێرشێک لە ناوچەی هەکاری 18 کەس دەکوژرێن


سەرۆک وەزیری تورکیا ڕادەگەیەنێت ملیتانە کوردەکان ڕۆژی یەکشەممە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان لە دەرەوەی خاڵێکی پشکنینی لەشکری لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا تەقاندۆتەوە و لە ئاکامدا 10 سەرباز کوژراون و 8 کەسی سیڤیلیش بریندار بوون.

تورکیاش دەستبەجێ ئۆپەراسیۆنێکی لەشکری لەوەڵامی ئەو هێرشە دژ بە سەرهەڵداوەکان دەستپێکرد.

سەرۆک وەزیر بنالی یەلدەرەم ژمارەی کوژراوەکانی لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە ئەستەنبوڵ ڕاگەیاند و ئەو هێرشەشی شەرمەزار کرد.

ناوبراو گوتی " لە پێناو سەقامگیری وڵاتەکەمان ئێمە ئەوەی لە دەستماندا بێت دەیکەین تا وڵاتەکەمان بپارێزین لە هێزی تیرۆرستان."

جونێت ئۆرهات تۆپراک، فەرمانڕەوای هەکاری، ئەو شوێنەی کە هێرشەکە لێی ڕویداوە، بە کەناڵی تەلەفیزیۆنی NTV ڕاگەیاندووە کە 27 کەسی تریش لەو هێرشەدا بریندار بوون و براون بۆ نەخۆشخانەیەکی نزیک شوێنی ڕووداوەکە بۆ چارەسەرکردن. لەشکری تورکیا دەڵێت 11 کەس لە بریندارەکانیش سەرباز بوون.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵۆی دەوڵەتی تورکیا لە زاری هێزە لەشکرییەکانی تورکیاوە دەڵێت هێرشەکەی کە لە کاتژمێر 9:45 ی سەر لە بەیانی لە دەرەوەی خاڵی پشکنینی گەندەرمەری لە نێوان شەمزینان و گەڤەر ڕوویدا، کاری پەکەکە بوو.

.

XS
SM
MD
LG