لە ناوچەی گەڤەر لە تورکیا 4 کەس لەلایەن پۆلیسەوە کوژراون. بە پێی ڕاپۆرتەکان 7 کەسی سڤیل لە گەڕەکی جەنگیز تۆپل لەبەردەم دوکانێک دانیشوون لە کاتێکدا لەلایەن پۆلیسەوە گولەباران دەکرێن.
ڕەحمی سەفحالی، نەجات ئیشوزو، سەرحەت بولدان و ئایدن تومەن لەو هێرشەدا کوژران.
فەمانڕوایەتی هەکاری ڕادەگەیەنێت ڕووداوەکە بە مەبەست بەبووە و بە هەڵە بووە، و دەشڵێت پۆلیسەکان دەستگیر کراون.
بەڵام HDP رادەگەیەنێت ڕووداوەکە بە مەبەست بووە بۆ وروژاندن بووە، ئەمە بەردەوامی سیاسەتی کوشتنی کەسانی سڤیلە.
دەقی ڕاپۆرتی پەیامنێرمان خەجیجان فەرقین.